دەستگیرکردنی دووهەمین هاووڵاتیی کوردی خەڵکی هەرسین لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکان لە تاران.
لە ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی تیرام ساڵی ١٤٠٤؛ ڕامین ڕۆستەمی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە تاران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
پێویستە بگوترێ کە لە هەمان ڕۆژدا هێزە ئەمنییەکان ئیحسان ڕۆستەمی چالاکی فەرهەنگی و ئامۆزای ڕامینیشیان لە ماڵەکەی خۆی لە تاران دەستبەسەر کردووە.