بە پێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرەتای ئەمساڵی زایینەوە تا ئێستا ٨٠٠ کەسی لە سێدارە داوە.
لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا لانی کەم ٣٠ زیندانیی سیاسی و مەزهەبیی لەسێدارە دراون. هەر لەو ماوەیەدا لانی کەم ٢٢ ژن و منداڵێکی تاوانبار لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون.
لە کۆی ئەو ٨٠٠ بەندکراوە کە لە سێدارە دراون، ١١٦ کەسیان کورد بوون، ١٠٧ کەسیان لوڕ بوون، ٩٢ کەسیان بەلووچ و ٨٢ کەسیان تورک بوون.
هەروەها و بەپێی ئامارەکانی هەنگاو، لانی کەم ٤٦ هاووڵاتیی خەڵکی ئەفغانستان لەو ماوەیەدا لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون.