بەشێک لە میدیاکانی سەر بە سپای پاسداران باسیان لە ڕفاندن و بەبارمتەگرتنی ئاخووندێكی حکوومەتی لە شاری بزمان سەر بە ئێرانشار کردووە.
بەپێی زانیارییەکان، حوجەتولسلام فەلاحپوور، یەکێک لە ئاخووندەكانی ڕێژیم، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٤ لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە ڕفێندراوە. هێرشبەرەکان کە لە ئۆتۆمبێلێکی پژۆدا بوون، ئەویان لە ناوەندی شاردا کردووەتە ئامانج و دواتر بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.