ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە یەکەمین مانۆڕی سەربازیی سەربەخۆی خۆی لە دوای شەڕی ١٢ ڕۆژەی لەگەڵ ئیسرائیل لە مانگی ژوئن، دەستپێکرد.
بەگوێرەی میدیاكانی حكوومەتی، ئەو مانۆڕە بە ناوی "دەسەڵاتی هەمیشەیی ١٤٠٤" (اقتدار پایدار ١٤٠٤)، لە کەنداوی عومان و زەریای هیندی بەڕێوەچوو.
لەم مانۆڕەدا کەشتییە جەنگییەکانی کۆماری ئیسلامی، مووشەکی کرووزیان لەوانە; "نەسیر" و "قەدیر" ئاراستەی ئامانجە دەریاییەکان کرد و یەکینەکانی بەرگریی کەناراوەکانیش لەو ئۆپەراسیۆنەدا بەشدار بوون.
شارەزایانی نێودەوڵەتی دەڵێن ئامانجی سەرەکیی ئەو مانۆڕە هەوڵی کۆماری ئیسلامی بۆ دووبارە نیشاندانەوەی دەسەڵاتی سەربازیی خۆی دوای ئەو زیانە قورسانەیە كە لە شەڕ لەگەڵ ئیسرائیلدا تووشی بوو، شەڕێک کە بە گوتەی چاودێران لاوازیی توندی بەرگریی ئاسمانی و شكستی پێکهاتەی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئاشکرا کرد.