باڵیۆزخانەی ئوتریش لە تاران ڕایگەیاند کە بەهۆی بارودۆخی ئێستا سەرجەم خزمەتگوزارییە کونسوڵگەرییەکانی تا ئاگادارکردنەوەی دواتر ڕاگرتووە.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، لە هەلومەرجی ئێستادا هیچ داواکارییەکی نوێ وەرناگیرێت و ناتوانرێت لەم کاتەدا دۆسیەکانی پێشوو مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت. هەروەها باڵیۆزخانەکە هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە تەنانەت لە حاڵەتە نائاساییەکانیشدا، ئیمكانی خزمەتگوزاریی کونسوڵگەری نابێ.