ئێران هەست بە مەترسی دەکات
ئێران هەست بە مەترسی دەکات
لە ئەگەری ڕوبەڕوبونەوەی هەر
ململانێیەکی لەگەڵ ئیسرائیل لە داهاتوویەکی نزیکدا
بۆیە پێکهاتەیەکی فەرماندەیی هۆشیارترو کاریگەرتر درووست دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەرململانێیەکی ئەگەری لەگەڵ ئیسرائیل لە داهاتوویەکی نزیکدا
ڕاگەیاندنی پێکهێنانی ئەنجوومەنی باڵای
بەرگریی نیشتمانیی تاران دەستپێکی قۆناغێکی نوێی سیاسەتی بەرگری ئێرانە
ئه م ئه نجومه نه به رزترین ده سته ی ئه م وڵاته ده بێت و ئه ڕکی داڕشتنی پلانی به رگری و به رزکردنه وهی تواناکانی هێزه چه کداره کانی ئێرانی ده ستپێده کرێت
سەنام وەکیل سەرۆکی پرۆگرامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە چاتام هاوس بە ئەلحورایڕاگەیاند، ئەنجومەنەکە "هەرچەندە وەک دامەزراوەیەکی نوێی داڕشتنی سیاسەتی دەرەوە یان سەکۆیەکبۆ میانڕەوکردنی کاریگەریی کارناکات، بەڵام بەشداری دەکات لە بەهێزکردنی کۆنترۆڵی ناوەندی لە ژێردەسەڵاتی ڕێبەری باڵا (عەلی خامنەیی) بە ڕێکخستنی بڕیاردانی سەربازی و بەرزکردنەوەی یەکگرتووییناوخۆیی".
پێکهێنانی ئەو ئەنجومەنە لە دوای شەڕێکی ڕەشەبا دێت کە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا لە نێوانئیسرائیل و ئێران ڕوویدا و لە ئەنجامدا سەرکردە باڵاکانی سەربازیی ئێران و لەناوبردنی دامەزراوەئەتۆمییە ستراتیژییەکانی ئێرانی لێکەوتەوە.
پێدەچێت شەڕی ١٢ ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل وای لە سەرکردایەتی ئێران کردبێت کە درک بەپێویستی پێکهاتەیەکی فەرماندەیی هۆشیارترو کاریگەرتر بکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ململانێیەکیئەگەری لەگەڵ ئیسرائیل لە داهاتوویەکی نزیکدا
کاتی پێکهێنانی ئەنجومەنەکە پرسیارەکان دەوروژێنێت کە ئایا ئەمە بەشێکە لە پلانەکان بۆ خۆشکردنیزەمینە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەورەی نزیک لە نێوان ئێران و ئیسرائیل