وەزیری دەرەوەی ئێران شەڕ دەست پێدەکاتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران شەڕ دەست پێدەکاتەوە
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی جەنگی 12 رۆژەیان لەگەڵئیسرائیل و وەسانی جەنگەکە رایگەیاند، هیچ ڕێککەوتنێکی ئاگربەست بوونی نییە، هەموو شتێک
دەکرێت دەست پێ بکرێتەوە
عێراقچی دەڵێت ئیسرائیل بەبێ هیچ مەرجێک هێرشەکانی ڕاگرت و ئێمەش هێرشەکانمان ڕاگرت
بە پێی ڕاپۆرتەکە، لە حاڵێکدا کە ئێران سەرنجی لەسەر بنیاتنانەوەی سیستمە مووشەکی و بەرگرییەزیانلێکەوتووەکانی خۆی دایە و مەترسییەکانی هێرشی پێشوەختەی تاران بۆ سەر ئیسرائیلیش
جێگای نیگەرانییە
وتیشی ئاگربەستی فەرمی نییە و هەموو شتێک مومکینە و ئەوە تەنیا ئێران نییە کە دەبێ نیگەران بێت