ئیسرائیل هۆشداری دایە هاووڵاتیانی لە گەشتکردن بۆ ئیمارات وە بەشێکی زۆری ستافی دیپلۆماسی لەئیمارات دەکشێنێتەوە
ئیسرائیل هۆشداری دایە هاووڵاتیانی لە گەشتکردن بۆ ئیمارات وە بەشێکی زۆری ستافی دیپلۆماسی لەئیمارات دەکشێنێتەوە
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە کە ئیسرائیل بەشێکی زۆریستافی دیپلۆماسی لە ئیمارات دەکشێنێتەوە
وە هۆشداری داوە لەوەی کە ڕەنگە ئیسرائیلییەکان و جولەکەکان لە ئیمارات بکرێنە ئامانج بەتایبەتی لەجەژنە ئایینییە جولەکەکاندا
ئەم هەنگاوەی ئیسرائیل دوای ئەوە دێت کە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل هۆشدارییگەشتی بۆ هاووڵاتیانی ئیسرائیلی بۆ ئەو وڵاتە توندتر کردووە.
دوێنێ نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیش ڕایگەیاند کە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەو وڵاتەبەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و هۆشداری دایە هاووڵاتیانی ئیسرائیلی لە گەشتکردن بۆ ئیمارات
جەخت لەسەر گرنگی ئەم هۆشدارییە دەکەینەوە بەو پێیەی زانیومانە کە ڕێکخراوە توندڕەوەکانلەوانەش ئەوانەی سەر بە حکومەتی ئێران و حەم.اس حیزبوڵڵا هەوڵەکانیان بۆ زیانگەیاندن بە ئیسرائیلزیاتر کردووە