ئێران مەرجی قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی وێستگە ئەتۆمییەکان دەکاتە مەرج بۆ ئیدارەی ترەمپ بۆدەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان
ئێران مەرجی قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی وێستگە ئەتۆمییەکان دەکاتە مەرج بۆ ئیدارەی ترەمپ بۆدەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان
وەزیری دەرەوەی ئێران لە نوێترین لێدوانیدا جارێكی تر پێداگری وڵاتەكەی لەسەر بەردەوامیدان بەپیتاندنی یۆرانیۆم دووپاتکردووەتەوە
وە قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی شەڕی مانگی رابردووی كردووەتە مەرج بۆ ئیدارەی ترەمپ بۆدەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان
وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی بەریتانی راگەیاندووە،پێویستە ئەمریکا قەرەبوومان بکاتەوە پێش چوونە ناو هەر دانوستانێکی ئەتۆمی، تاران رازی نابێت بەگەڕانەوە بۆ دۆخی ئاسایی لە دوای جەنگ لەگەڵ ئیسرائیل، هەروەها ناشگەنە رێککەوتن تا واشنتۆنبەردەوام بێت لە داوای راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم