وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل فشاری نێودەوڵەتی لە دژی ئیسرائیل شەپۆلی دژە جوولەکەبوون بەهێزتردەکات
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل فشاری نێودەوڵەتی لە دژی ئیسرائیل شەپۆلی دژە جوولەکەبوون بەهێزتردەکات
سەعار ئاماژەی بە لێدوانێکی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کرد و وتی دوێنێ لە نیویۆرک وتی پێویستەئەوروپا فشار بخاتە سەر ئیسرائیل بۆ قبوڵکردنی چارەسەری دوو دەوڵەت. دامەزراندنی دەوڵەتێکیفەڵەستینی ئەمڕۆ واتا دامەزراندنی دەوڵەتێکی حەماس و دەوڵەتێکی جیهادی ئەمە روونادات بەدڵنیایەوە
هاوکات لەگەڵ زیادبوونی فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە گیدۆن سەعار، وەزیریدەرەوەی ئیسرائیل، رایگەیاند فشارەکان لەسەریان کاریگەری نابێت و وڵاتەکەی خۆی ناکوژێت لەپێناوئەو وڵاتانەی کۆنترۆڵی شەقامەکانی خۆیان لەدەستداوە
ئیسرائیل ئامانجی فشارەکانی بۆ دوو خاڵ گەڕاندەوە یەکەم، رێگەدان بە حەماس بۆ سەپاندنی ئیرادەیخۆی بەسەر ئیسرائیلدا کە بە وتەی ئەو کارەساتێک دەبێت بۆ ئیسرائیلی و فەڵەستینییەکانیش". دووەمیش سەپاندنی دەوڵەتێکی تیرۆری فەڵەستینی بەسەر ئیسرائیلدا