ئه‌مڕۆ یه‌کێکی دیکه له چالاکوانانی ژینگه‌یی گیانی سپارد.
لاواێکی دیکه‌ی به‌ناوی خەبات ئەمینی چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە کە لە کاتی هەواڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگر سوتا، ئه‌مڕۆ گیانی سپارد.
به‌هۆی ئاگری بەرزاییەکانی ئاویەر، زۆر له چالاکوانانی ژینگه هه‌وڵی کوژاندنه‌وه‌ی ئاگری ئاویه‌ریان دا، له ئه‌نجامدا توشی ڕێژەیەکی زۆر سووتان بوون. خەبات ئەمینی یه‌کێک بوو له‌و چالاکوانانه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی هه‌وڵی کۆتڕۆلکردنی ئاگری ئاویه‌ریان دا دوای ڕێژه‌یه‌کی زۆر جه‌سته‌ی ئه‌و لاوه سوتا. خەبات ئەمینی دوای پێنج ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، ئه‌مڕۆ به‌داخه‌وه گیانی لەدەست دا.
چالاکوانانی دیکه‌ی بواری ژینه‌گه، به‌ناوی حەمید مورادی، هه‌روه‌ها چیاکۆ یوسفی نژاد، هه‌موویان چالاکوانی بواری ژینگه، به‌هۆی سوتانی زۆری جه‌ستیه‌یان گیانیان له‌ده‌ستدا. ئه‌مه له کاتێکدایه، ڕژێمی ئێران ده‌بوو ئه‌رکی کوژاندنه‌وه‌ی ئاگری ئاویه‌ر له ئه‌ستۆ بگرێ، به‌ڵام ڕژێم که‌م ته‌رخه‌می کرد، ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ر به ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران، هیچ هه‌وڵی پێوسیتیان نه‌دا، بۆ کۆنتڕۆلکردن و کوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌که‌ی ئاویه‌ر. بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە خەبات ئەمینی، چالاکی ژینگەپارێز و خەڵکی سنە، کە لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە بەرزاییەکانی ئاویەر تووشی سووتانی قووڵی جەستەیی ببوو، پاش پێنج ڕۆژ بە هۆی قوڵی برینەکانیەوە، لە بەشی چاوەدێریی تایبەت ICU ی نەخۆشخانەی کەوسەر گیانی لە دەستدا.
خەبات ئەمینی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە ئەنجامی هەوڵدان بۆ کونترۆڵکردنی ئاگرکەوتنەوە لە بەرزاییەکانی ئاویەر، لەگەڵ چەند هاوڕێه‌کی دیکە بە ناوەکانی موحسین حوسێن پەناهی، حەمید مورادی، چیاکۆ یوسفی نژاد، ئاریاس سەلیمی و سەید مستەفا هوژبەری تووشی ڕێژەی زۆری سووتان بوون.
چیاکۆ یوسفی نژاد لە وەرزشوانان و چالاکانی ناسراوی شاری سنە هەرئەمڕۆ بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی کەوسەر گیانی لەدەست دا و هاوکات دانیشتووانی شاری سنە لە پێش ئەم نەخۆشخانە کۆبوونەوە و دروشمی "شەهید نامرێ"یان وتەوە.
هەروەها حەمید مورادی، چالاکی ژینگەپارێز و پارێزەر پاش گواستنەوەی بۆ بەشی چاودێرییەکانی تایبەت لە نەخۆشخانەی سنە لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی گیانی لەدەستدا و تەرمی ناوبراو لە هەمان ڕۆژدا بە بەشداری بەرچاوی خەڵکی سنە بە دروشم و سروودی شۆڕشگێڕانە لە گۆڕستانی بەهەشت محەممەدی سنە بە خاک سپێردرا.