ڕیکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا کۆتایی هات
ڕیکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا کۆتایی هات
ئەم ڕێکەوتنە تاکو ٣١/١٢/٢٠٢٥ کاری پێ دەکرێت بۆ ساڵی ٢٠٢٦ پێویستە ڕێکەوتنێکی نوێ بکرێت.
بەهیوای ئەوەی هەردوولا پابەند بن.
1- حکومەتی هەرێم دەست دەکات بە هەناردەکردنی سەرجەم نەوتی بەرهەم هاتوو لە کێڵگەکانیهەرێم (220) دوو سەد و سی هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەمە جگە لە هەر زیادکردنێک لە داهاتوودا لەڕێگەی ڕێکخراوی بەبازاڕکردنی نەوتی دەوڵەتی (سۆمۆ). وەزارەتی دارایی فیدراڵی بەپێی یاسایهەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ هەر بەرمیلێک 16 دۆلار دەداتە حکومەتی هەرێم.
2- ڕۆژانە بڕی 50 هەزار بەرمیل بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی لە هەرێم تەرخان دەکرێت بەمەرجێکحکومەتی هەرێم بەڵێن بدات تێچووی بەرهەمهێنان بۆ ئەو بڕە پارەیە بدات. ئەگەر هەرێم پێویستی پێیهەبێت، وەزارەتی نەوتی فیدراڵی تەرخانی دەکات بۆ بڕی بەرهەمێک کە هاوتایە لەگەڵ پاڵاوتنی ١٥ هەزاربەرمیل. لیژنەیەکی هاوبەش لە وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمهەڵسەنگاندن بۆ پێویستی ڕاستەقینەی هەرێم بۆ بەرهەمە نەوتییەکان دەکەن بۆ مەبەستی تەرخانکردن،و لە ماوەی دوو هەفتەدا ڕاپۆرتەکەی پێشکەش دەکات. دووەم: فایلی داهاتی غەیرە نەوت:
1- حکومەتی هەرێم بڕی 120 ملیار دینار بۆ هەر مانگێکی ئایار و حوزەیران ڕادەستی وەزارەتی داراییفیدراڵی دەکات.
2- گروپێکی کارکردن لە دەستەی چاودێری دارایی فیدراڵی و هەرێمایەتی پێکدەهێنرێت بۆ وردبینی وپۆلێنکردنی داهاتی نەوت و دیاریکردنی پشکی حکومەتی فیدراڵی لێی، لەماوەی زۆرترین ماوەی یەکمانگدا.
3- دەستبەجێ وەزارەتی دارایی دەست بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات بۆمانگەکانی ئایار و حوزەیران و مانگەکانی دواتر.