سه‌رۆكى ئه‌مریكا به‌سه‌رۆكى ئیسرائیلى وتوه، ئەگەر ئێران بەرەو دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی بچێت، لاریم نییە دوبارە هێرشبکه‌یته‌وه سه‌ر ئێران
ڕۆژنامەی ۆڵستریت جورناڵى ئه‌مریكى (WSJ) زاری بەرپرسانی وڵاته‌كه‌یى و ئیسرائی وه چه‌ند زانیارییه‌كى له‌باره‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردوى تره‌مپ و ناتانیاهۆ خستۆته‌وه ده‌ره‌وه. ده‌ڵێت:"سه‌رۆكى ئه‌مریكا به‌سه‌رۆكى ئیسرائیلى وتوه، ئەگەر ئێران بەرەو دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی بچێت، لاریم نییە دوبارە هێرشبکه‌یته‌وه سه‌ر ئێران".
ناتانیاهۆ لەکۆبونەوەكه‌یدا لەگەڵ ترەمپ لەکۆشکی سپی به ئاشکرا وتویه‌تی، "ئەگەر ئێران هەوڵەکانی بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی دووباره بکاته‌وه، جارێکی دیکە هێرشده‌كه‌ینه‌وه‌سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران ه‌روه‌ها، ترەمپ ڕایگه‌یاندوه خوازیاری ڕێککەوتنی دیپلۆماسین لەگەڵ ئێران. بەڵام ئەگەر ڕێکنه‌که‌وتن ده‌بێته هۆکایر ئه‌وه‌ی، دژی ئیسرائیل نابم بۆ ئه‌نجامدانى هێرش".