دەوڵەتی ماد و ڕسەنایەتی بۆچی دەوڵەتی ماد و بزووتنەوەی ئایندەی كوردستان ؟
دەوڵەتی ماد و ڕسەنایەتی
بۆچی دەوڵەتی ماد و بزووتنەوەی ئایندەی
كوردستان ؟
تەواوی پلان و هێڵەگشتی و تاكتیك و ستراتیژیەتی بزوتنەوەكەمان ( بزووتنەوەی ئایندەی كوردستان ) لەسەر بناغەو پایەكانی حكومڕانیەتی دەوڵەتی ماد داڕشتەوە ، كۆنترین ڕەگەز لە خۆرهەڵاتدا كوردە ،مێژووی كوردە، بەڵام ئەم نەتەوە كۆنە كە لە ڕابووردووی دووردا خاوەنی دەوڵەت و شارستانەیت وپێشكەوتن بووە ئێستا بێ پشتیوانترین و بن دەست ترین نەتەوەی ئەم جیهانەیە ، هۆكارەكان زۆرن ،دەرەكی وەكو داگیر كاری و سڕینەوەی شوناسی ڕەسەنایەتی و كلتور وو زمان . بەشی زۆریشی ناوخۆییكە پەیوەندی بە بابەتی ئایینی و خۆفرۆشی و جاشایەتی و كۆیلەیەتیەوە هەیە ، مێژووی دەوڵەتی مادمێژووی یەكگرتن و یەكخستن و یەكبوونی كوردە لە ڕابووردوودا ، مێژوویەكی پڕ لە شانازی و پڕ لەفیداكاری و پێكەوە ژیان و ئیداری و حكومڕانیەتیەكی مێژوویی بێ وێنە بووە .
لە بەر ئەم هۆكارانە ئێمە بزوتنەوەكەمان لە سەر بنەمای خۆیی بوون و ئەو یەكبوون و حكومڕانیەتیە پڕلە شانازیە بونیاد ناوە و دەگەڕێینەوە سەر ڕەچەڵەك و بنچینەی ڕەسەنایەتی و ناسنامەی میدیاییەكان ،لە سەر بنەمای دەسەڵاتدارەیتی و حكوڕانیەتی ماد زەغرەفەی سیاسی كارو چالاكی بزوتنەوەی ئایندەمانكێشاوە ، و ئاڕم و ئالای ماد وەكو ڕەسەنایەتی بایەخ پێدەدەین و زیندووی دەکەینەوە.
كورتەی دەوڵەتی مادوو ڕەچەڵەكی ڕەسەنی كوردان :
ماد ناوی دەسەڵاتدارییەتیەکی کوردە لە ھەزارەی یەکەمی پێش زایینی کۆچیان کرد بۆ ڕۆژاوای بانەکانیئێران و کوردستان. مادەکان بناغەی یەکەم پاشایییەتی ئاریائییەکانیان دامەرزان بە شکست پێھێنانیئاشووریەکان لە ٦٠٠ ساڵ پێش زایینی مەسیح، بووە گەورەترین پاشایەتی ڕۆژاوای ئاسیا. پاشایەتی ماد لەسەردەمی ھەڤەخشترە حۆکمڕانی گەورەترین پاشایەتی ڕۆژاوای ئاسیای دەکرد. بە سەر وڵاتانی ئێران،تورکیا و ئەفغانستانی ئەمڕۆ. یەکەم گەورەترین دەسەڵاتدار بوو کە ھەموو نەتەوەکانی ئەو ناوچەیەیخستە ژێر فەرمانی خۆی. ھێرودوت دەنووسێت:
ئاشوورییەکان زیاتر لە ٥٠٠ ساڵ حکومڕانیان کرد لە ئاسیادا. یەکەم خەڵکانێک وا بەرامبەری دەسەڵاتڕاوەستان، مادەکان بوون. ئەوان بۆ ئازادی شەڕیان کرد، تێکۆشان و لە بەندەیی ڕزگار بوون. مادەکان بەباوباپیری کورد ناسراون
یەکەم ئاماژەکان لەسەر نەتەوە ماد لە نووسراوەیەکی مێژوویی لە کوێستانەکانی کوردستان دۆزرایەوە کەباسی لە ھێرشی شڵمانسەری سێەھەمی کردووە. ئەم نووسراوەیە بۆ ساڵی ٨٣٧ پێش زایین دەگەڕێتەوە. مادەکان لە ڕەگەزی ھیند و ئەورووپایین کە لە ھەزارەی یەکەمی پێش زایین کۆچیان کردووە بۆ ئەوشوێنەی تایفەکانی گۆتییەکان، لۆلۆیییەکان، کاسییەکان، ھۆرییەکان لەوێدا نیشەجێبوون و لەوێگیرسانەوە و دانیشتووانی ئەو ناوچەیەیان لە خۆدا تواندەوە. لە نزیکی شاری ھەمەدان لە ئێرانی ئێستادا،بەرزایی ھەگمەتانە کە خاوێن مێژینەی بەقەد مادەکانە واتە لە سەردەمی مادەکان پایەتەختی ئەوان بووەو دوای ئەوانیش پایتەختی ھەخامەنشیەکان بووە (ھاوینە ھەوار). گرینگترین نووسراوەکان سەبارەت بەماد لە نووسراوەکانی ھێرودوتدایە کە ٥٠٠ساڵ پێش لە داییکبوونی مەسێح نووسیویەتی. لە تەوراتدا بەکورتی باسی ماد کراوە.
ئیمپڕاتۆرییەتی ماد یان کورمادە یان وڵاتی میدیا ناوی وڵاتێکە کە ئەو خەڵکەی بە ماد دەناسرێن لەوێگیرسانەوە. وڵاتی ماد دوو بەش بوو، کوردستانی ئێستا و ئازەربایجانی ئێستای ئێران و بەشێک لە تورکیایئێستا مادی بچووک و بەشێک لە عێراق و پارێزگاکانی کوردستان .
نەتەوەی كورد ئەو مێژووەی هەبووە لە ڕابووردوودا بۆ زیندوو كردنەوەی و بەرز ڕاگرتنی ئەو شوناسەنەتەوەییە دێرینە خەبات دەكەین بەردەوام دەبین
بزووتنەوەی ئایندەی
كوردستان