له درێژهی پشێلکردنی مافهکانی مرۆڤ، ڕژێمی ئێران هاولاتییهکی چالاكی مەدەنی دهستبهسهرکردوو
به پێی ههواڵی ههنگاو، مافی مرۆڤ، لە درێژەی دەستبەسەركرانی بەرفراوانی هاووڵاتییانی كورد لەم ماوەیەدا، مەنسوور ڕەحیمی، چالاكی كۆمەڵایەتی و وێنەگری خەڵكی مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە.
ههنگاو بڵاوی کردۆتهوه که بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ (١١ی جوڵای ٢٠٢٥)، مەنسوور ڕەحیمی، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵكی مەهاباد، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەكان بۆ سەر ماڵی باوكی دەستبەسەر كرا.
ههروهها بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، هێزە ئەمنییەكان هاوكات لەگەڵ دەستبەسەركردنی مەنسوور ڕەحیمی، دەستیان بەسەر هەموو كەلوپەلی ئەلەكترۆنیكی ئەندامانی بنەماڵەی ئەم چالاكە مەدەنییەدا گرتووە.
تا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری دەستبەسەركران و تۆمەتە سەپێندراوەكان بۆ سەر ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.