پارتی کرێکارانی کوردستان بڕیارى چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی داوە، ههروهها رایگەیاند، یەکەم گرووپی ئەندامەکانیان لە ناوچهکانی سلێمانى خۆیان چهک دهکهن. ئاژانسى ئەسیۆشییەتید پرێس بڵاویکردەوە، بڕیارە رێوڕەسمى چەکدانان لە شاری سلێمانی بێت و ههروهها ههمان ئاژانس له زاری ، زاگرۆس هیوا، گوتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە، بە ئاژانسەکەى راگەیاندووە، گەریلاکان لە ژێر چاودێری رێکخراوەکانى کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە پەیوەندیدارەکان چەکەکانیان لەناودەبەن. وتویهتی ئێستا ژمارەی ئەو گەریلایانە دیارینەکراوە کە بەشداری دەکەن، بەڵام لەنێوان 20 بۆ 30 گەریلا بێت.
زاگرۆس هیوا ئاماژەى بەوەشکردووە، بۆ ئەوەی پەکەکە هەنگاوی زیاتر بەرەو چەکدانان بنێت، دەبێت گۆشەگیری سەر ئۆجالان لە زینداندا هەڵبوەشێتەوە و رێکارى دەستووری و یاسایی و سیاسیش بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی گرەنتى بدرێت ئەو گەریلایانەی دەستبەرداری ستراتیجی خەباتی چەکداری بوون، دووبارە تێکەڵ بە ژیانى سیاسى و دیموکراسی لە تورکیادا بکرێنەوە.