ڕاگەیەندراوی بزوتنەوەی ئایندەی كوردستان
ڕاگەیەندراوی بزووتنەوەی ئایندەی كوردستان
هاو نیشتیمانیانی تێكۆشەر
جەماوەری خۆڕاگری كوردستان
زیاتر لە نیو سەدەیە گەلەكەمان لە ژێر زوڵم و ستەمی ڕژێمێكی دیكتاتۆرو داگیر كەری ئاخوندی و ئایینیدا دەچەو سێنرێتەوە و لە هەموو مافە كلتوری و مرۆیی و نەتەوایەتیەكان بێ بەش كراوە ، ،سەرەڕای ئەوەش ڕۆژانە لاو و گەنجەكانمان بە بیانوی ناڕەوا ڕووبەڕوی پەتی سێدارە دەكاتەوە و تەنانەت هیچدەست لە خەڵكی سڤیل و هاو ڵاتی مەدەنی ناپارێزێت كە بۆ بژێوی ژیان و دابین كردنی گوزەرانیان ڕێگاسەختەكانی ژیانیان گرتوەتە بەر .
هاونیشتمانیانی خۆڕاگر
بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخەو ڕزگاربوون لە ژێر دەستەیی و بە دەست هێنانی مافەكانمان لە چوار چێوەیحكومڕانیەكی خۆبەڕێوەبەریدا پشتیوانی و هاو هەڵوێستیتان بۆ بزوتنەوەی ئایندەی كوردستان ڕابگەیەنن، لە ئێستادا كە كۆماری پەتو سێدارەو ڕژێمی سەركوتگەری ئایینی لەو پەڕی لاوازیدایە و لە ناوخۆی خۆی كێشە لە نێوان فراكسیۆنەكانی بە شێوەیەكی توند سەری هەڵداوە و لە دەروەش دەیبینین كە لەژێر گەمارۆو قەسفی بەردەوامی دەوڵەتی ئیسرائیل و هێزە هاوپەیمانەكانیدایە .لەم دۆخەدا كە هاوڵاتیانو گەلانی ئێرانی بەگشتی خستوەتە بەردەم مەترسی و قات و قڕی و ماڵوێرانی ، دەرفەتێكە كە هاتوەوتەپێش بۆ بەدەست هێنانی مافە نەتەوایەتیەكانمان ، ڕژێمی سەركوتگەری ئاخوندی وێڕای ئەوەی لەچەندین ساڵی ڕابووردوو سەروەت و سامانی وڵاتی بۆ دروست كردنی چەكو تەقەمەنی و پێك هێنانیگروپی چەكداری ئایینی و میلیشیا بەفیڕۆداوە ، بەمەش كۆمەڵانی خەڵك و بە تایبەت هاونیشتیمانیانیخستەوەتە بەردەم گوزەرانێكی سەختەوە .دەرئەنجامی ئەم سیاسەتە ئایینیە پاوانخوازیە گەلانی ئێران وهاو نیشتمانیان باجەكەیان داوە.
هاوكات نیگەرانین لە هەڵوێست و كرداری نا بەرپرسانەی هێزو حزب و لایەنە سیاسیە كوردستانیەكان كەتا ئێستاش بە ئەقڵیەتی سەردمی شاخ و بە دەستەواژەی خاوەن خەباتم مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدادەكەن ، لە كاتێكدا ئەوان لە ناو خۆی خۆیاندا ناتوانن تەباو یەك بن .
ئێمە لێرەوە ڕای دەگەیەنین هەوڵ و تێكۆشان ، بۆڕزگاری و بە دەست هێنانی مافەكانمان ئەركی تاك بەتاكی كۆمەڵگەكەمانەو هیچ گروپ و لایەن و حزبێك بۆنیە خۆی بە پێشەنگ و شیاوتر بزانێَ لە بەرانبەرخەباتی ڕوای كۆمەڵانی خەڵكی كوردستاندا . ئەوی لێرەدا جێی بایەخی ئێمەیە تەبایی و هاو هەڵوێستبوونە لە بەرانبەر دۆزیی ڕەوای گەلەكەمان ، لە ئێستادا كە ڕژێمی ئاخوندی لە لێڕەواری كەوتن و لەناوچووندایە و تا بتوانین ئەزمونێكی خۆبەڕێوەبەری نموونەیی پێشكەش بە گەلەكەمان بكەین .
ناوەندی سەرپەرشتیاری گشتی
بزووتنەوەی ئایندەی كوردستان
بەروار/-٣٠/٦/٢٠٢٥