دۆناڵد ترەمپ، بیر لەوە دەكەمەوە دیسان هێرش بكەینەوە سەر ئێران ئەگەر جارێكی دیكە بیر لەپیتاندنی یۆرانیۆم بكاتەوە
دۆناڵد ترەمپ، بیر لەوە دەكەمەوە دیسان هێرش بكەینەوە سەر ئێران ئەگەر جارێكی دیكە بیر لەپیتاندنی یۆرانیۆم بكاتەوە
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەسەر کردەوە کە "نابێت رێگە بە ئێران بدرێت چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت"،و وتی "من 30 ساڵە ئەمە دووبارە دەکەمەوە، تەنانەت ئەوکاتەشی کە هاووڵاتیەکی ئاسایی بووم، ئێراننابێت ببێت خاوەنی چەکی ئەتۆمی".
هاوكات وەكوو ئاماژەیەك بۆ دەرەنجامی هێرشەكانی ئەمریكا گوتی: 30 ساڵە باس لەوە دەكەین دەبێئێران وڵاتێكی نائەتۆمی بێ، ئێستا ڕاستییەكە هاتووەتە دی.
هاوکات ترەمپ وتی: "بیر لە بۆردومانکردنی ئێران دەکەمەوە جارێکی دیکە ئەگەر بەرنامە ئەتۆمیەکەیاندەوڵەمەند بکەنەوە".
پێشتر، ترەمپ بەهۆی ئەو هەواڵانەوە کە سی ئێن ئێن و رۆژنامەی نیویۆرک تایمز سەبارەت بە کاریگەریهێرشەکانی ئەمریکا لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران بڵاویان کردبووەوە داوای کردبوو ئەورۆژنامەنووسانە دەربکرێن.
ترەمپ لە کاتی پرسیاری رۆژنامەنووساندا وتی کە دەیەوێت "دەزگای نێودەوڵەتیی وزەی ناوەکی یان هەرلایەنێکی دیکەی متمانەپێکراو، تەواوی مافەکانی هەبێت و پشکنین بۆ بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران بکات".