بارەگای فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) هێرشی بۆ سەر ٩ ئامانجی سەر بە حکوومەتی ئێران لە دوو ناوچەی سووریا ڕاگهیاند
ئەمە لە بەیاننامەکەی سێنتکۆمدا هاتووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەم هێرشانە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی توانای گروپەکانی سەر بە حکومەتی ئێران بۆ پلاندانان و ئەنجامدانی هێرشەکانی داهاتوو لەدژی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان کە لە ناوچەکە جێگیرکراون بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دژە گروپه توندرهوهکان
مایکل ئێریک کوریلا، فەرماندەی سەنتکۆم وتی: پەیامەکەمان ڕوونە کە هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوبەشەکانی هاوپەیمانان لە ناوچەکە تەحەمول ناکرێت، ئێمە بەردەوام دەبین لە ئەنجامدانی هەموو کارێک بۆ پاراستنی هێزەکانمان و هاوپەیمانان و وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک.