پێویستە سزای دارایی توندتر لە دژی ئێران و ڕووسیا جێبەجێ بکرێت و ڕێوشوێنی زیاتریش بۆ کەمکردنەوەی داهاتی نەوتی ئەو وڵاتانە بگیرێتەبەر.
ئەم قسانە لەلایەن ستیڤ منوچین، کە لە سەردەمی سەرۆکایەتی پێشووی دۆناڵد ترەمپ وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بووە.
ئەو بەرپرسەی پێشووی ئیدارەی کۆمارییەکان پێشنیازی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت و غازی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کرد بەمەبەستی دوورکەوتنەوە لە زیانەکانی کەمبوونەوەی بەرهەمی ئێران و ڕووسیا و سەقامگیرکردنی نرخی نێودەوڵەتی نەوت و گاز .
پێویستە بگوترێ، بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە لایەن "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ەوە خراوەتەڕوو، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بەنیازە فرۆشی نەوتی تاران کەم بکاتەوە بە مەبەستی لاوازکردنی پشتیوانی ئێران بۆ گرووپەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دژایەتیکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی حکومەت.