دوای ئەوەی ئەمریکا داوای لە سەرکردەکانی قەتەر کرد پەیوەندییەکانیان بپچڕێنن و لەگەڵ سەرکردەکانی حەماس هاوکاری نەکەن، دۆحە بە گرووپی فەلەستینی ڕاگەیاندووە، بە زووترین کات نووسینگە دیپلۆماسییەکانی دابخەن.
بەرپرسێکی ئەمریکی بە ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە کە لە کۆتایی مانگی ئابدا کوژرانی هێرش گۆڵدبێرگ پاوڵی بارمتەی ئەمریکی-ئیسڕائیلی لەلایەن حەماسەوە و ڕەتکردنەوەی پێشنیارەکانی ئەم دواییەی ئاگربەست لەلایەن گروپەکەوە، ئیدارەی بایدنی قەناعەت پێکرد کە نابێت سەرکردەکانی حەماس لە دۆحە بمێننەوە.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، دوو هەفتە لەمەوبەر ئەمریکا داوای لە قەتەر کردووە حەماس لەو وڵاتە دەربکات، دۆحەش ڕازی بووە تا کۆتایی ئەم مانگە و دە ڕۆژی یەکەمی مانگی کانوونی دووەم ئەم داواکارییە جێبەجێ بکات.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە قەتەر لە ساڵی ٢٠١٢ەوە میوانداری ئەندامانی حەماس لەو وڵاتە دەکات.
وێنهی ئهرشیڤ