ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

ئیسرایل، پڕۆسه‌ی ڕاوی نەعیم قاسم ده‌ستیپێکردووه

ئیسرایل، پڕۆسه‌ی ڕاوی نەعیم قاسم ده‌ستیپێکردووه
کاروان عبدالله | ڕووداو٢٤ | Rudaw24

چەند سەعاتێک دوای ئەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی حیزبوڵڵا بە فەرمی دەستنیشانکردنی نەعیم قاسم وەک ئەمینداری گشتی نوێی ئەو گرووپە چەکدارە ڕاگه‌یاند. ئیسرائیل هەڕەشەی کرد که زۆر له‌و پۆسته‌ی نامێنێته‌وه‌، ڕاوی نه‌عیم له‌لایه‌ن ئیسریله‌وه‌ ده‌ستیپێکردووه‌.

ئیسرائیل هۆشداری داوە لەوەی ئەگەر نەعیم قاسم سیاسەتی حزبوڵڵا نەگۆڕێت، ڕەنگە بەم زووانە ماوەی ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا کۆتایی پێبێت.

حکومەتی ئیسرائیل لە هەژماری فەرمی خۆی لە سۆشیال میدیادا ئەمەی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "ئەگەر قاسم درێژە بە ڕێبازی حەسەن نەسروڵڵا و هاشم سەفیەدینی پێش خۆی بدات، ڕەنگە ماوەی ئەو پۆستە کورتترین بێت لە مێژووی ئەم ڕێکخراوەدا".

پێویستە بگوترێ، یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا، لەبارەی دەستبەکاربوونی نوێی حزبوڵڵای لوبنان بڵاویکردووەتەوە و وشەی "دامەزراندنی کاتی، زۆر ناخایەنێت"ی نووسیوە.

23 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئیسرایل، پڕۆسه‌ی ڕاوی نەعیم قاسم ده‌ستیپێکردووه

ئیسرایل، پڕۆسه‌ی ڕاوی نەعیم قاسم ده‌ستیپێکردووه

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)