ئاڵمان لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی ئەڵمانی باڵیۆزی خۆی لە ئێران بانگهێشت کردەوە.
بەهۆی لەسێدارەدانی جەمشید شەرمحد، هاوڵاتی بەڕەچەڵەک ئێرانی، ئەڵمانیا باڵیۆزی خۆی لە ئێران بانگهێشتکردەوە.
لە هەمان کاتدا، بەرپرسی کاروباری ئێران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کرا بۆ گەیاندنی ناڕەزایەتی بەرلین بەرامبەر بە لەسێدارەدان.
جگە لەوەش، ئانالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئاڵمان، لەسێدارەدانی جەمشید شەرمحدی لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە ئیدانە کرد.
پێویستە بگوترێ جەمشید شەرمەدی، هاووڵاتیی ئەڵمانی تەمەن ٦٨ ساڵ، دوێنێ لە ئێران لەسێدارە درا. جەمشید شەرمەدی لە ساڵی ٢٠٢٠ لە سەردانەکەی بۆ ئیمارات ڕفێندرا و بە زۆر بردیانە ئێران. لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٣ دادگای ئێران سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپاند و تۆمەتباری کردبوو بە مەترسی خستنە سەر ئاسایشی نەتەوەیی. جەمشید شەرمەدی بە سەرکردایەتیکردنی گروپی پاشایەتیی تۆندەر تاوانبار کرا کە لە ساڵی ٢٠٠٨دا بۆردومانێکی کوشندە بۆ سەر ناوەندێکی ئایینی لە شیراز لە ساڵی ٢٠٠٨ کە بووە هۆی کوژرانی ١٤ کەس و برینداربوونی ٢١٥ کەسی دیکە.