کۆڵبەرێک بە ناوی ئیبراهیم ئەحمەد نەژاد کە خەڵکی مەهاباد له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ڕژێمی ئێرانه‌وه شه‌هید کرا
بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵی گه‌یشتوو به ڕووداو٢٤، سەرلەبەیانی دوێنێ کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئیبراهیم ئەحمەد نەژاد کە خەڵکی مەهابادە، لە سنووری سەردەشت لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی سوپای تێرۆریستی ئێران‌دا ژیانی لەدەستداوە.
ڕووداو٢٤ په‌یوه‌ندی به که‌س و کاری ئیبراهیم ئەحمەد نەژاد کردووه، که‌س و کاری شه‌هید ئیبراهیم ڕایان گه‌یاند که شه‌هید ئیبراهیم له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه شه‌هید کراوه هه‌روه‌یان ڕوودا٢٤ زانیویه‌تی تەرمی ئیبراهیم گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەردەشت و دواتر گواستراوەتەوە بۆ شاری مەهاباد بۆ به‌خاک سپاردن.
وێنه، ئه‌رکیڤی ڕووداو٢٤