وته بێژی هیزهکانی بهرگری ئسیرایل پهیامێکی له تۆڕه کۆمهلایهتیهکان بڵاوکردهوه. ئهوهش دهقی پهیامهکهیهتی.
لە وەڵامی چەندین مانگ هێرشی بەردەوامی ڕێژیمی ئێران دژی دەوڵەتی ئیسرائیل- لە ئێستادا هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل هێرشی ورد بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکان لە ئێران ئەنجام دەدەن.
ڕژیمی ئێران و بریکارەکانی لە ناوچەکەدا لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە دڕندانه هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل- لە حەوت بەرەدا- لەوانەش هێرشی ڕاستەوخۆ لە خاکی ئێرانەوە کرایه سهر ئیسرایل.
دەوڵەتی ئیسرائیل وەک هەموو وڵاتێکی خاوەن سەروەری جیهان ماف و ئەرکی وەڵامدانەوەی هەیە.
تواناکانی بەرگری و هێرشبەریمان بە تەواوی کۆکراونەتەوە.
هەرچی پێویست بێت بۆ بەرگری لە دەوڵەتی ئیسرائیل و گەلی ئیسرائیل دەیکەین.