سوپای تورکیا ناوچهکانی شنگالی بۆردوومان کرد و شههید و بریندار ههیه
بەپێی وتەی فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزیدیان، "سێ کەس شەهید بوون".
میدیای نزیك بە پهكهكه وتی یەکەم بۆردوومان کاتژمێر ١١:٣٠ی شەوی رابردوو رووی دا لە ناوچەی شنگال و هێزەکانیان بووه هۆی شههیدبونی ژنێك. میدیای نزیك دهڵێ "بۆردوومانەکان بە درۆن کراون". تا کاتژمێر ٠٣:٠٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشەکان بەردەوام بوو.
فەرماندەی پاراستنی ئێزیدیان وتی سێ کەس شەهید بوون
هەروەها، شەوی رابردوو، سوپای تورکیا گوند و شارەکانی رۆژئاوای کوردستانی بۆردوومان کرد. بەهۆی ئەو بۆردوومانە، منداڵێک گیانی لەدەستدا و نۆ کەس بریندار بوون