ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی، بەهۆی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی، بەهۆی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە
ڕووداو٢٤ | Rudaw24

سەرکەوتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان نیشانی سەرکەوتنی هەرێمی کوردستانە

سەرکەوتنی پرۆسەی هەلبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، سەرکەوتنی هەرێمی کوردستان بوو لە تاقیکردنەوەیەکی دیکەی دیموکراسیدا.
بەم بۆنەوە ، پیرۆزبایی لە سەرجەم هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانیەوە دەکەم.سوپاسی خۆڕاگری و بەشداریی کارای هاووڵاتییان و بە تایبەت خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەکەم. 
سوپاسی کۆمیسیونی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەم بۆ ئەنجامدان و سەرپەرشتیکردنی ئەم پرۆسەیە و دەستخۆشییان لێ دەکەم. هەرچەندە بەشدارینەکردنی ڕێژەیەکی زۆری هاووڵاتیان بە هۆی کێشەی تەکنیکییەوە، بووە جێگەی نیگەرانیمان، بۆیە پێویستە هەوڵی جددی بدرێت لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا، ئەم کێشانە چارەسەر بکرێن و مافی دەنگدانی هەر هاووڵاتییەک بە تەواوەتی مسۆگەر بکرێت.
سوپاسێکی تایبەت بۆ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ ئەو کەشە هێمنەی بۆ هەڵبژاردنیان ڕەخساند.
سوپاس بۆ چاودێرە نێودەوڵەتیەکان کە گەواهیدەری ئەم سەرکەوتنە بوون.
سوپاسی گشت لایەنە سیاسییەکان دەکەم بۆ بەشدارییان لەم هەڵبژاردنە و هاوکارییان بۆ سەرکەوتنی.
پەنا بە خوا و بە  پاڵپشتی هاووڵاتیانی دڵسۆزمان، ئومێد دەخوازم بە هەبوونی پەرلەمانێکی کارا و بە بەشداریی دڵسۆزان و نیشتمانپەروەران، بتواندرێت هەرچی زووتر، کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم بخرێتە خزمەتی ئارامی و ئاوەدانی و پێکەوەیی و پێشکەوتنی زیاتری هەرێمی کوردستان.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2024/10/20

5 مانگ و 18 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی، بەهۆی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی، بەهۆی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤ له له‌لایه‌ن ئاوات ئیبرایمی پێشنیاری دامه‌زراندنی کراو و دواتر به کردار دروستکرا و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری بۆ دروستکراوه، که خۆبه‌خشه‌کان له چه‌ندین شوێنی جیهان کار ده‌که‌ن. ڕووداو له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکرا، بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران دژ به کورد به دنیا بناسێنێ.

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)