ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕاگه‌یاندراوێکی بلاوکرده‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕاگه‌یاندراوێکی بلاوکرده‌وه. له ڕاگه‌یاندراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ هاتووه، تێدا باسی قه‌ده‌غه‌ی هه‌ندێک شتێکی کردووه، یه‌کێک شته قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان، ده‌نگده‌ر بۆی نییه مۆبایل و کامێرا بباته ژووره‌وه.
ڕاگه‌یاندراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه.
١- قەدەغەیە دەنگدەر مۆبایل و کامێرا بباتە ژوورەوە، پێویستە لە بنکەکان پشکنین بکرێ. تەنیا چاودێران و نوێنەران و ڕۆژنامەنووسان بۆیان هەیە.
٢- قەدەغەیە نوێنەرانی کاندیدەکان تاکوو ١٥٠ مەتر لە بنکەکانی دەنگدان نزیک ببنەوە.
٣- تاکوو مەودای ١٥٠ مەتر لە دووریی بنکە، پێویستە هەموو پۆستەری کاندیدان و لیستەکان، لە بنکەکانی دەنگدان بکرێنەوە.
٤-جگە لەو هێزانەی لە چوارچێوەی لیژنەی ئەمنی ڕاسپێردراون، هیچ هێز و کەسێک بە جلی سەربازی بۆی نییە لە بنکەکانی دەنگدان نزیک بێتەوە