کۆریایی باکوور بهشێوهیهکی فهرمی بهشداری شهڕی دژی ئوکڕانیا دهکات
کۆریای باکوور بڕیاری داوە بە گشتی 12 هەزار سەرباز بنێرێت بۆ هاوکاریکردنی مۆسکۆ لە شەڕدا دژی ئۆکرانیا، بەپێی ئاژانسی هەواڵگری سیئۆل لە ئێستاوە 1500 هێزی تایبەت ڕوسیا جێگیرکراون بۆ مەشق و ڕاهێنان.
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس ، دەزگای هەواڵگری نیشتمانی وێنەی مانگی دەستکردی بڵاوکردەوە کە ئاماژەن بە گواستنەوەی هێزە تایبەتەکانی کۆریای باکوور لەلایەن کەشتییە سەربازییەکانی ڕووسیا بۆ ڤلادیڤۆستۆک.
لە نێوان ڕۆژهکان ٨ بۆ ١٣ی ئۆکتۆبەردا، ئاژانسەکە بۆی دەرکەوتووه، کە کۆریای باکوور بە کەشتییەکی گواستنەوەی هێزی دەریایی ڕووسیا، هێزە تایبەتەکانی خۆی بۆ ڕووسیا گواستووەتەوە، ئەمەش سەرەتای تێوەگلانی سەربازیی کۆریای باکورە لەو ململانێیەدا، هاوپشتی سهرهکی ڕووسیان.
ئاژانسی فرانس پرێس دەڵێت : "چاوەڕوان دەکرێت سەربازانی هێزە تایبەتەکان هەر کە مەشقی خۆگونجاندنیان تەواو کرد، لە هێڵەکانی پێشەوە بۆ لێدانی ئوکڕانیا بهشداری بکهن. لە زاری ڕێکخراوی NIS بڵاویکردەوە، ئەو سەربازانە جلوبەرگی سەربازی ڕووسیا و چەکی دروستکراوی ڕووسیایان پێدراوە.