ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

شەپۆلێکی بێ وێنەی دژە ئەفغانیزم لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە دەستیپێکردووە

شەپۆلێکی بێ وێنەی دژە ئەفغانیزم لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە دەستیپێکردووە
ڕووداو ٢٤


ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ٣٠٠ هاووڵاتی ئەفغانی کە لە سنووری ئێران و پاکستانەوە هەوڵیان دەدا بچنە ناو ئێرانەوە، لە لایەن هێزە سنوورییەکانی ئێرانەو
تەقەیان لێ کراوە. بەگوێرەی زانیارییەکان، تەنها گروپێکی 30 بۆ 40 کەس لە مردن ڕزگاریان بووە.

تەقەکردن لە کۆچبەرانی ئەفغانی لەلایەن هێزە سنوورییەکانی ڕژیمی ئێرانەوە لە چەند مانگی ڕابردوودا کاردانەوەی بەرفراوانی لێکەوتەوە. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەیان کۆچبەری ئەفغانی لە سنوورەکانی ڕۆژئاوای ئەفغانستان بە تایبەتی لە ناوچەکانی ئیسلام قەڵا و نەمرۆز بە تەقەی هێزەکانی ڕژیمی ئێران کوژراون. هەندێک سەرچاوە دەڵێن لە شەش مانگی ڕابردوودا نزیکەی سەد تەرمی کۆچبەری ئەفغانی بە جیگەی گولە و شوێنی ئەشکەنجەدان گەڕێنراونەتەوە ئەفغانستان .

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و حکومەتی ئەفغانستان کاردانەوەکانیان بەرامبەر بەم ڕووداوانە چڕتر کردووەتەوە. کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئەفغانستان داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش بە هاوکاریی هەردوو وڵات و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات بەمەبەستی دەستنیشانکردنی تاوانباران و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوە کارەساتبارەکانی لەو جۆرە. وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستانیش بەدواداچوون بۆ ئەم ڕاپۆرتانە کردوە و پەیوەندی بە ئێرانەوە گرتوە بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم ڕووداوانە.

به ڵام ئێران هه میشه هەواڵه کانی سەباره ت به مامەڵه ی خراپ لەگەڵ کۆچبەڕانی ئەفغانی ڕه تکردەوه و بانگەشه ی ئەوه دەکات کەئه و قسانه بێ‌بنەمایه .
لە لایەکی دیکەوە، هەندێک لە شایەتحاڵان و بەرپرسانی ناوخۆیی هێرات حاڵەتی توندوتیژی و خراپ مامەڵەکردنی زۆریان لەگەڵ کۆچبەران لە سنووری ئێراندا ڕاگەیاندووە .

22 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شەپۆلێکی بێ وێنەی دژە ئەفغانیزم لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە دەستیپێکردووە

شەپۆلێکی بێ وێنەی دژە ئەفغانیزم لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە دەستیپێکردووە

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)