ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

بەرخۆدانی فەلەستین لە بەرامبەر هێرشە بێوچانەکانی سوپای ئیسرائیل

  بەرخۆدانی فەلەستین لە بەرامبەر هێرشە بێوچانەکانی سوپای ئیسرائیل
مەنسوور تەها

شەڕێکی قورس لە دژى سوپاى ئیسرائیل لە باکور و باشوری غەززە دەستیپێکردووە

شەڕ و پێکدادانی توند لە نێوان سوپای ئیسرائیل و گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین لە باکوور و باشووری غەززە بەردەوامە. لە باکوری غەززە، سوپای ئیسرائیل درێژە بە هێرشە زەمینی و ئاسمانییەکانی خۆی لە ناوچەکانی وەک شوجایە و ناوچەکانی دەوروبەری دا. لە باشووریش خان یونس و ڕەفعەت بە توندی هێرشیان کراوەتە سەر. 

گروپەچەکدارەکانى فەلەستینییەکان، ڕایانگەیاند کە لەگەڵ هێزەکانی سوپای ئیسرائیل خەریکی شەڕ و پێکدادانێکی توندن کە هێرشێکی بەرفراوان دەکەنە سەر کامپی جەبالیە و ناوچەکانی دەوروبەری.

لیوای قەسام باڵی سەربازی حەماس لە بەیاننامەیەکدا لە کەناڵی تەلەگرام بڵاویکردەوە، کەشتی هەڵگرێکی ئیسرائیلیان تێکشکاند پاش ئەوەی بە بۆمب و گوللەی یاسین 105  کردیانە ئامانج لە ڕۆژئاوای شاری بەیت لاهیا لە باکوری کەرتی غەززە و بەو هۆیەوە ژمارەیە سەربازى ئیسرائیل کوژران و برینداربوون.

هەروەها، باڵی سەربازی جیهادی ئیسلامی بڵاویکردەوە، پاش نیوەڕۆی هەینی کۆبوونەوەیەکى سوپاى ئیسرائیلیان تۆپباران کرد، لە دەوروبەری بەڕێوبەرایەتی مەدەنی ڕۆژهەڵاتی جەبەلیا

لە بەیاننامەیەکى دیگەدا دەڵێن: ئێمە لەگەڵ هێزێکی سوپاى ئیسرائیل لە ناوچەی "ئەلتەوام" لە باکوری ڕۆژئاوای غەززە لە پێکدادان و ڕوبەڕوبونەوەى سەختداین.

سوپای ئیسرائیل لە 371 هەمین ڕۆژی شەڕی کەرتی غەززە بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە زەمینی و ئاسمانییەکانی لە باکوری کەرتی غەززە و هێزەکانی گەمارۆی شاری جەبالیا و کامپەکەی و چەند ناوچەیەکی دەوروبەریان داوە.

 

1 مانگ و 11 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرخۆدانی فەلەستین لە بەرامبەر هێرشە بێوچانەکانی سوپای ئیسرائیل

بەرخۆدانی فەلەستین لە بەرامبەر هێرشە بێوچانەکانی سوپای ئیسرائیل

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)