لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەوڵەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ تیرۆرکردنی هاشم سەفیەدین، سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری حیزبوڵڵا لە لوبنان و جێنشینی چاوەڕوانکراوی سەید حەسەن نەسروڵڵا، بووە مانشێتی ڕۆژنامەکان. ئەم هێرشە کە لە گەڕەکی باشووری بەیروت ڕوویدا، یەکێک بوو لە قورسترین بۆردومانەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل. هەرچەندە سەفیئەدین لە کاتی هێرشەکەدا خۆی لە پەناگەیەکی قووڵدا خۆی حەشاردابوو و لە هێرشەکە ڕزگاری بوو، بەڵام ئەم ڕووداوە هەستیاری دۆخی ناوچەکەی زیاتر کردووە.
لە لایەکی دیکەوە ئەم ڕووداوە تەنیا لە هێرشی ئاسمانیدا سنووردار نییە. بەپێی زانیارییەکان ئیسماعیل قائانی فەرماندەی ڕێکخراوی تیرۆریستی سوپای قودسی سوپای پاسداران دوای هێرشەکە لەژێر لێکۆڵینەوەی ئەمنیدا بووە. گریمانەکان ئاماژەن بۆ دزەکردنی زانیاری بۆ ناو حزبوڵای لوبنان، ئەمەش وایکردووە زانیاری هەستیار دزەپێبکرێت. لە کاتێکدا هەندێک سەرچاوەی ئێرانی باسیان لە تەندروستی قائانی کردووە، و بەشی لە میدیاکان ئیدیعایان کردووە کە لێکۆڵینەوەی توندی لەگەڵ کراوە و تەنانەت تووشی جەڵتەی دڵ بووە.
سەرەڕای ئەم دەنگۆ و نادڵنیاییانە، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە سەرکەوتن یان شکستی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی دژ بە سەفیئەدین بڵاونەکراوەتەوە. لە هەمان کاتدا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سڤیلیش بوونە قوربانی ئەو هێرشانە. وەزارەتی تەندروستی لوبنان شەهیدبوونی ٣٧ کەس و برینداربوونی زیاتر لە ١٥٠ کەسی ڕاگەیاند
ئەم پێشهاتانە دەرخەری ئەوەیە کە شەڕی زانیاری و سەربازیی نێوان حیزبوڵا و ڕژێمی زایۆنیزمی چووەتە قۆناغێکی نوێ کە دەتوانێت لێکەوتەی قووڵی بۆ داهاتووی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە هەبێت.