"سیستانی هێڵی سورە"
ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕۆژنامەی (سەباح)ی زمانحاڵی حكومەتی عێراق، لەلاپەڕەی یەکەمی ڕۆژنامەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە بەمانشێتێکی گەورە نوسیویەتی:"سیستانی هێڵی سورە"، ئه‌مه‌ش وه‌ك په‌یامێكى حكومه‌تى عێراق بۆ ته‌لئه‌بیب دواى ئه‌وه‌ى میدیاى فه‌رمیى ئه‌و وڵاته وێنه‌ى سیستانى گه‌وره مه‌رجه‌عى شیعه‌ى بڵاوكرده‌وه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ به‌ئامانجگرتنى.
پێشتر كه‌ناڵى 14ى ئیسرائیلی وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، تێیدا وێنه‌ى ئه‌و سه‌ركردانه له‌خۆده‌گرت كه پێشتر له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كوژرابون‌و له‌نێویاندا حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵاو ئاماژه‌یه‌كی (x)ى خرابونه سه‌ر به‌ماناى كوژرانیان، هه‌روه‌ها له‌نێویاندا وێنه‌ى عه‌لى سیستانى گه‌وره مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كانیشی تێدابوو وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌وه‌ى له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى به‌ئامانجگرتندایه له‌لایه‌ن ئیسرلائیله‌وه، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی لایه‌نه شیعه‌كان‌و حكومه‌تى عێراقیشى به‌دواى خۆیدا هێنا.
لەڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ى (سه‌باح)ى عێراقی، هاتوە، ”ئێمە ڕێگەنادەین هیچ قەوارەو لایەن‌و دوژمنێک زیان بەمه‌رجه‌عی باڵامان، عەلی سیستانی بگەیەنێت".
هاوكات، لەبەیاننامەیەکدا، کە لەلایەن باسم عەوادى وتەبێژی فەرمیی حکومەتی عێراقه‌وه بڵاوكراوەتەوە، داوا لەئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان‌و سەرجەم دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان كراوە، ئەو هه‌ڕه‌شانه ڕەتبکەنەوە.