بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی عەرەبی سکای نیوز ئیدیعای کرد کە تەنیا ئەمریکا توانای ئاسمانی پێویستی هەیە بۆ لەناوبردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە ئیسرائیل خاوەنی بەشێکە لەو توانایانە، بەڵام بەبێ پشتیوانی و بەشداری ئەمریکا، ئەم ئەرکە بۆی مەحاڵ دەبێت.
ئەم بەرپرسە هەروەها ڕایگەیاندووە کە پنتاگۆن لە کاتی هەڵسەنگاندنی هەواڵگریدا سوپای ئیسرائیلی ئاگادار کردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە، ئاڵۆزی و شوێنی ستراتیژیی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران پێویستی بە چەندین ئۆپەراسیۆن و هێرشی ئاسمانی یەک لە دوای یەک هەیە لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا، ئەمەش وایکردووە کە ببێتە تەحەدایەکی جددی بۆ هەر کەسێک هێزی سەربازی.
ئەوەش هاتوە، "دانوستانەکانی ئەمدواییەی ژەنەڕاڵ ئێریک کۆرێلاو سەرکردەکانی ئیسرائیل لەتەلئەبیب ئاماژەیان بەگفتوگۆ سەبارەت بەپلانەکانی وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئەمدواییەی ئێران کردوە".
دواتر، لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگری ئەمریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکەی، یۆئاڤ گالانت، جەختی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل تەنانەت بە هەماهەنگییەکی نزیکیش لەگەڵ ئەمریکا، بژاردەکانی خۆی بۆ وەڵامدانەوەی ئێران تەرخان دەکات.
دەسەڵات و ئاڵۆزی ئێران بە ڕوونی لەسەر شانۆی جیهانی دیارە، بەجۆرێک تەنانەت زلهێزەکانیش پێویستیان بە هاوکاری و پلانی ورد هەیە بۆ هەر چالاکیەک دژی ئەم نەتەوەیە.