نیگەرانییەکان و ئامادەکارییە سەربازییەکان زیادیان کردووە
بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزدا بڵاوکراوەتەوە، پێدەچێت ئیسرائیل دوای هێرشە مووشەکییەکەی ئەم دواییە ئامادەبێت وڵامە دژی ئێران.
یەکێک لە پرسیارە سەرەکییەکان ئەوەیە کە ئایا ئەم وڵاتە هێرش دەکاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران یان نا؟ سەرچاوە هەواڵگرییەکان و شرۆڤەکارانی سەربازی پێیان وایە کە هەموو ئەگەرەکان لەسەر مێزن و هێرشکردنە سەر ژێرخانی هەستیاری ئەتۆمی ئێران بە شێوەیەکی جددی لە بژاردەکاندایە.
ئەمریکا نیگەرانی زۆری لەم بابەتە هەیە. هەرچەندە ئیسرائیل ساڵانێکە خۆی بۆ سیناریۆیەکی لەو شێوەیە نیشان داوە ، بەڵام واشنتۆن هێشتا گومانی هەیە لە هێرشکردنە سەر ئێران لە لایەن ئیسرائیلەوە بەبێ پشتیوانی ڕاستەوخۆی ئەمریکا.
کاربەدەستانی ئەمریکی پێیان وایە کە کارێکی لەم شێوەیە دەتوانێت لێکەوتەی گەورەی هەبێت لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و قەیرانی ئەمنی توندتر بکاتەوە.
ئامادەکارییە سەربازییەکانی ئیسرائیل بۆ هێرشێکی لەو شێوەیە زۆر پێشکەوتووە و سوپای ئەو وڵاتەش ئامادەیە بە ئامێری پێشکەوتوو و پلانی ورد وەڵامی هەڕەشە ئەتۆمییەکانی ئێران بداتەوە. بەڵام هێشتا ڕوون نییە کە ئایا بڕیاری کۆتایی دراوە بۆ دەستپێکردنی هێرش، یان ئەمریکا بەشدار دەبێت.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە هەر کردەوەیەکی تاکلایەنەی ئیسرائیل دەتوانێت گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر بکات و مەترسیی پێکدادانی سەربازی زیاتر بکات، هاوکات ئێران هۆشداریشی داوە کە هەر هێرشێک بۆ سەر دامەزراوەکانی بە وەڵامێکی یەکلاکەرەوە بەرەوڕوو دەبێتەوە.