گروپه چهکدارهکانی سهر به ڕژێمی ئێران له ئێراق ههڕهشهیهکی گهورهن بۆ سهر ئیسراێل. بۆیه چاوهڕێ دهکرێ ئیسرایل بیانکاته ئامانج.
هێزە عێراقییەکان خۆیان بۆ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی چاوەڕوانکراوی ئیسرائیل ئامادە دەکەن کە دەکرێت سەرکردەی گروپە میلیشیاکان و بنکەکانیان لە عێراق بکاتە ئامانج.
٧ی ئوکتوربهر تر ساڵڕۆژی ئەو ڕووداوە دەبێت کە ململانێی نوێی نێوان ئیسرائیل و فهلهستین دەستپێکرد کە کاریگەری لەسەر تەواوی ناوچەکە هەبووە.
سەرکردایەتی ئیسرائیل پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بە زووترین کات وەڵامی هێرشەکەی هەفتەی ڕابردووی ئێران دەداتەوە.
سه ڕچاوه ئیسرائیلییه کان باس له وه ده که ن که هێزه به ڕگرییه کانی ئه م وڵاته بهرده وامن له ئاماده کارییه کانیان بۆ وه ڵامدانه وه ی هه ڕه شه کانی ئێران و بژارده ی جۆراجۆر تاوتوێ ده کرێن.
وتەبێژی سەربازی ئیسرائیل پێشتر ئاماژەی بەوەدابوو کە ئەگەری هەیە هەنگاو بەرامبەر دوژمنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگیرێتەبەر.
ڕاپۆرتەکان باس لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن گروپە میلیشیاکانی عێراقەوە بۆ سەر ئیسرائیل بڵاوبوونەتەوە، ئەمەش مەترسی ئەوە زیاترە کە عێراق بکێشرێتە ناو ململانێکانەوە.
دوێنێ سوپای ئیسرائیل دانی بەوەدانا کە لە هێرشێکی عێراقیدا دوو سەرباز کوژراون و ژمارەیەکیش برینداربوون، ئەمەش ئامادەکارییەکان بۆ وەڵامدانەوەی زۆرەملێ خێراتر کردووە.
ئامانجەکانی ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بریتین لە سەرکردەی گروپە میلیشیاییەکان، بنکە سەربازییەکان، ژێرخانی و کۆگاکانی چەک لە عێراق.
شرۆڤەکاران پێشبینی دەکەن ئیسرائیل لە ساڵیادی هێرشەکەی حەماسدا هێرش بکات.
پێشبینی دەکرێت وەڵامێکی ئێرانی هەمەلایەنە بێت و ئەکتەرەکانی ناوخۆی عێراقیش لەخۆ بگرێت.
وتەبێژی سوپای عێراق ڕایگەیاند، خۆیان بۆ ئەگەری هێرشی ئیسرائیل ئامادە دەکەن، سەرەڕای سنوورداربوونی تواناکان بۆ پاراستنی ئاسمانی ئەو وڵاتە.