بێ ئاوی هەولێر بەرەو وێرانەیەکی نادیار دەبات
بێ ئاوی هەولێر بەرەو وێرانەیەکی نادیار دەبات
تێوەگلانی گەندەڵی لە پرۆسەی ئاو" لە هەرێمی کوردستان بە تاییبەت لە هەولێر بەردەوامی هەیە
ئەگەر ئەم بێ ئاوییە بەردەوام بێت بەڵنیایەوە کە کارەسات درووست دەبێت و دورنییە سەری دەسەڵاتیش بخوات
لای هەموان ئاشکرایە کە هەرێمی کوردستان بەگشتی و شاری هەولێر بە تاییبەتی ڕووبەڕووی قەیرانی ئاو بووەتەوە،
کە وای کردووە ئاڵۆزیەکان زۆر زیاتر ببن و بەرزبێتەوە بۆ ئاستی مەترسیدار.
سەرچاوەیەک لە هاوڵاتیان بوونی تۆڕێکی گەندەڵییان ئاشکرا کرد
کە لەلایەن بەشێک لە کارمەندانی بیرەکانەوە، کە هاوڵاتیان ناچار دەکات بڕە پارەیەک بدەن لە بەرامبەر گەیاندنی ئاو بۆ ماڵەکانیان. ئەمەش هاوڵاتیانی توڕەکردوەو وای کردووە کە دەیان سكاڵا
کە ڕۆژانە لەلایەن هاووڵاتیانەوە پێشکەش دەکرێن ئاماژەیە بۆ ئەم کارە نایاساییانە لە زۆرێک لە گەڕەک و کۆمەڵگەی نیشتەجێبووندا بەربڵاون بوەتەهۆی دابەشکردنی نادادپەروەرانەی ئاو.
لە کاتێکدا هەندێکی کەم لە گەڕەکەکان بە درێژایی ڕۆژ چێژ لە دابینکردنی ئاوی بەردەوام وەردەگرن، وە
هەندێکی تر بەدەست نەبوونی و کەمی و پچڕانی بەردەوامی ئاوەوە بۆ ماوەیەکی زۆر دەناڵێنن،
تەنانەت هەندێک جار داوای پێدانی پارەیان کردوە وەک (بەرتیل)بۆ ئەوەی کێشەکەیان چارەسەر ببێت بەڵام بەداخەوە کە بی هودەبوە
هاوڵاتیێک کە ناوی لای ئێمە پارێزراوە یەکێکە لەو هاووڵاتییە قوربانی و زیانلێکەوتووانە کە لە ڕاگەیەندراوێکی تایبەتدا ڕایگەیاندووە، “
ناوچەی ئاشتی سیتی 1 ڕووبەڕووی کێشەیەکی گوەرە بوەتەوە وە هیچ بەرپرسو لایەنی پەیوەندی دار ئامادە نییە بێتە سەر خەت بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێت
بەشێک لە هاوڵاتیان لە شوێنی ناو براو ئاو وەردەگرن بەشێکی زۆری تری بێ ئاو دەبن ئایا ئەمە ڕەوایە
بۆیە ئێمەی هاوڵاتی بە مافی سەرەتایی خۆمانی دەزانیین کە داوا لە بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەین کە بەدواداچونی جدی بۆ ئەم با بەتە بکەن هەتا کار لە کار نەترازاوە
لەڕاستیا، دەبێت ئەم بابەتە لایەنی پەیوەندیدار، بەجدی وەری بگرێت چونکە بابەتەکە تەنها لە ئاشتی سیتیدا سنوردار نییە،
بەڵک و زۆرێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێردایە، و تەنها لەبەرئەوەی قەیرانی ئاو ناوچەی دیاریکراو ناگرێتەوە،
بەڵکو بەشێکی ناوچەکان دەگرێتەوە، و وە بەڕای ئێمە ئەمە بەهۆی کەمتەرخەمی و چاونەترسی و بە بێ گوێدانە هیچ یاساو ڕێسایەک لە لایەن کارمەندانی بیرەوەیە کە قازانجەکان لە نێوان خۆیاندا دابەشدەکەن .
وە بەداخەوە ئەوە ڕاستیەکی تاڵە "کە لەم هەرێمەی ئێمە هەرکەسێک پارە نەدات ئاوی دەست ناکەوێت."
وە هەر بەپێی ئەو سەرچاوەییە ئاماژەبەوە کراوە کە ، کۆمپانیای ئيسكان مانگانە 12 هەزار دیناریش لە هەر ماڵێک وەردەگرێت،
هەروەها کارمەندانی بیرەکەش پارەیان دەوێت لە بەرامبەر گەیاندنی ئاو بۆ ماڵان من لێرەوە دەڵێم بەڕاستی ئەگەر لاییەنە پەیوەندی دارەکان بەتایبەت پارێزگار دەست بەجێ نەیێتە سەرخەت ئەوا کارەسات ڕوودەدات
ئەم کارە گەندەڵی و ناعەدالەتیە وای کردوە کە
توڕەیی بیروڕای گشتی لە هەولێر و چوار دەوری بگاتە ئاستێکی نادیار
و ، هەروەها نیشانەی پرسیاری گەورە لەسەر ڕۆڵی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی مافی هاووڵاتیان دەوروژێنن.
بۆیە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دەبێت، بەو پێیەی ناچاریان دەکات بڕە پارەی زیادە بدەن لەبەر ڕۆشنایی ئەو بارودۆخە سەختە ئابوورییەی کە هەرێم پێیدا تێدەپەڕێت.
وە هەموو لایەک ئاگادارە کە هاووڵاتییانی شاری هەولێر داواو داواکاریان ئەوەیە کە بە زووترین کات ئەم کێشە گەورەیان بۆ چارەسەر بکەن و
وە داوا دەکەن، لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچوونێکی هەمەلایەنە و شەفاف لەو کارە گەندەڵانە ئەنجام بدەن،
هەروەها ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەر ئەو کەسانەی تێوەگلاون بگرنەبەر. هەروەها داوای دانانی میکانیزمی جدی و کاریگەر دەکەن بۆ دەستەبەرکردنی دابەشکردنی دادپەروەرانەی ئاو،
وە من لێرەوە دەڵێم کە با ئیتر بەس بێت بائیتر کۆتایی بەم جۆرە ناداتپەروەریانە بهێنرێت کە ئازاری هاوڵاتیان زیاد دەکەن . وە تکایە با ئیتر بەس بێت با ئیتر هاوڵاتی بێ هیوا نەبێت لەژێر ساییەی دەسەڵاتی حکمڕانی کوردیدا .
نووسین و بەدواداچوون
غوفران نەجار