وەزارەتی ناوخۆی عێراق پاسپۆرتی سەرکردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵوەشاندەوە
وەزارەتی ناوخۆی عێراق پاسپۆرتی حەوت کەسی پووچەڵکردەوە کە لەنێویاندا کەسایەتییە دیارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. لە نێویاندا مستەفا هیجری بەرپرسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و محەمەد ساڵح قادری نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هەولێر. ڕووداو٢٤ زانیویهتی ڕژیمی ئێران له ڕیگهی فشار زۆرهوه ههوڵی زۆریدا بۆ پوچهڵکردنهوهی پاسپۆرتهی سهرکرده دیارهکانی ڕۆژههلاتی کوردستان. وێنەیەکی پاسپۆرتی مستەفا هیجری، کە بە ناوی سیاسی خۆی (مستەفا محەمەد ئەمین) تۆمارکراوە، لەلایەن میدیا عێراقی و ئێرانییەکانەوە بڵاوکرایەوە.
سەرچاوە ئێرانییەکان بەرپرسێکی باڵای هەرێمی کوردستانیان تۆمەتبار کرد بە پێدانی پاسپۆرتی عێراقی به هیجری. بەپێی نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی عێراق، پاسپۆرتی مستەفا هیجری لە 2/11/2023 دەرچووە. دەرکردنی ئەم پاسپۆرتە نیگەرانی دەسەڵاتدارانی ئێرانی بەرامبەر عێراق دروستکرد و بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی پاسپۆرتەکە.
سەرجەم دەروازە سنوورییەکان بە فەرمی لە هەڵوەشاندنەوەکە ئاگادارکراونەتەوە. میدیاکانی ڕژێمی ئێران به سهرکهوتن بۆ خۆیان باس له کارخستنی پاسپۆرتهکهی پاسپۆرتی مستەفا هیجری دهکهن.