له‌به‌رده‌م دادگای هه‌ولێر کەسێک خه‌زوری خۆی كوشت وە خۆی راده‌ستی پۆلیس کرد
له‌به‌رده‌م دادگای هه‌ولێر کەسێک خه‌زوری خۆی كوشت وە خۆی راده‌ستی پۆلیس کرد
پۆلیسی هه‌ولێر
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، دوای ئەوەی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە، هێزەکانمان لە حاڵەتێکی کوشتن لە بەردەم دادگای هەولێر ئاگادارکرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕوداو و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
وتوشیه‌تی، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە تۆمەتبارێک بە ناوی (ا. ع. م.) کەوا کێشەی خێزانی هەبوە، لەکاتی هاتنەدەرەوەیان لە دادگا، تەقە لە خەزوری خۆی دەکات بەناوی (ب. ر. ع.) و دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات.
پۆلیس ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕودانی تاوانەکە، خۆی ڕادەستی هێزەکانمان كرد‌و لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە تاوانەکە بەردەوامە