قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی حزبی شیوعی عێراق و کوردستان دەکات بەبۆنەی گەیشتن بە 90 ساڵەی حزبی شیوعی عێراق و کوردستان.
بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی کۆمیتەى ناوەندی و مەکتەبى سیاسی حزبی شیوعی کوردستان
لە یادی ٩٠ ساڵهی دامهزراندنی حزبی شیوعی عێراق و كوردستان دا، رێز و وەفا بۆ حزبە تێکۆشەرەکەتان و هەموو شەهیدانی رێگای رزگاری کوردستان دەردەبڕین.
لەکاتێکدا کەپیرۆزبایی ئەم ساڵیادەتان لێ دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین، گەلەکەمان ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ و بارگرانی جۆراوجۆر دەبێتەوە کە ئەمەش لەهەمووکات زیاتر لێمان دەخوازێ ریزەکانی خۆمان یەک بخەین و بەیەک گوتاری و بەرۆحیەتێکی نیشتمانی یەوە هەنگاوبنێن بەرەو چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسی و یەکترقبوڵکردن لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان و ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان بخەینەگەڕ بۆ فەراهەمکردنی سەقامگیری ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی.
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال