شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی بزووتنەوەی نوێ نیگەرانی خۆی لە ئەگەری لەدەستدانی خاک لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.
سەرۆکی بزووتنەوەی نوێ نیگەرانی خۆی لە ئەگەری لەدەستدانی خاک لە هەرێمی کوردستان دەربڕی. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن دەتوانێت ببێتە هۆی لەدەستدانی 49%ی خاکەکەی. ئەمەش دەبێتە هۆی خراپتربوونی دۆخهکه بۆ گەلی کورد. شاسوار عەبدولواحید جەختی لە گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردن کردەوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە تێکچوونی زیاتر و دەستەبەرکردنی شەرعییەتی دامودەزگا کوردییەکان بکات. ناوبراو ڕەخنەی لە دواکەوتنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی گرت و جەختی لەوە کردەوە کە نەک هەر بێڕێزی بە خەڵک و دیموکراسی دەکات بەڵکو دامودەزگاکان و شەرعیەتی هەرێم تێکدەدات.