ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

فەلسەفە وهۆكارەكانی پێكهێنانی سیستمی فیدڕاڵی

فەلسەفە وهۆكارەكانی پێكهێنانی سیستمی فیدڕاڵی
حوسێن نازدار

فیدراڵیزم کۆمەڵێک بیروباوەڕ و بنەما بەرجەستە دەکات

فەلسەفەی فێدراڵیزم:فێدراڵیزم بریتیە لەكۆمەڵێك بیر‌ و بەها ‌ وجیهانبینی کە دەربڕی"فەلسەفەیەكە لەسەر بناخەی پاراستنی فرەچەشنی لە یەکگرتووییدا".
فێدراڵیزم ڕاستییە جۆرا وجۆرەکانی کۆمەڵگا مرۆییەکان لە بەرچاو دەگرێ،ڕێز و ماف و پێکەوە ژیانیان گرەنتی دەکات،فیدڕالیزم بناخەیەکە بۆ ئاشتی،ئامرازی ئاشتكردنەوەی دەوڵەتە لە گەڵ ئازادی مرۆڤەکان،شێوەیەكە لە رێكخستنی كۆمەڵگا،رێسای چاكسازی پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکانە،نوێنگەی رێككەوتنی هاووڵاتیانە،هۆكاری هاوپێوەندی گەلانە،ئیدەئالی پشکوتن
و گەشەكردنی كۆمەڵە جۆراوجۆرە ئینسانییەكانە.

زاراوەی فێدراڵیزم: لە وشەی لاتینی (fuedus)
بە واتای"بەڵێن"،"پەیمان"‌و"بڕیار"وەرگیراوە کە لەودا لایەنەكان بە شێوەیەكی ئازادانە ‌و ئارەزومەندانە ‌و لەسەر بناخەی بەرژەوەندی هاوبەش"رێككەوتنێكی هاوبەشی بە دەستووری"لە نێوان خۆیاندا دەبەستن،بە پێی ئەم بەڵێنە سەرەڕای پاراستنی شوناسی پێشووی خۆیان،شوناسێكی گشتگیری نوێ ‌ وەكوو بنیاتی سیاسی‌و ...هتد پێك دێنن

هۆكارە كانی پێكهێنانی سیستمی فێدڕاڵی
١-هۆكاری جوگرافیایی (پان‌وبەرینی ڕووبەری وڵات)

٢-هۆكاری ئابووری (وەبەرچاوگرتن ‌و دابین‏كردنی بەرژەوەندی تایبەتی هەر بەشێك لە وڵات)

٣ـ هۆكاری ئاسایشی (ترس لە دوژمنێكی دەرەكی هاوبەش‌ و پێویستی یەكیەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی)

٤-هۆكاری مرۆێی (جۆراو جۆری گروپە مرۆییەكان،كەمایەتییە نەتەوەیی‌ و قەومییەكان لە وڵاتێك دا)

٥-هۆكاری سیاسی (دەوڵەتێكی گەورەتر،لەرێگەی دانیشتوانی زیاتر،خاكێكی زۆرتر،سەرچاوەگەلی دەوڵەمەندترەوە،باشتردەتوانێ‌ لە مەودای نێودەوڵەتی دا بەرژەوەندییەكانی خۆی بپارێزێ‌‌و ڕوانگەكانی خۆی زاڵ بكات).

لە ڕاستیدا،جیاوازییەكانی ناو هەر وڵاتێك لە رووی زمانی،ئایینی،رەگەزی و نەتەوەیی بە گرنگترین هۆكارەكانی پێكهێنانی سیستمی فێدڕاڵی دادەنرێن. حوسێن نازدار 

 
7 مانگ و 22 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 5 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

فەلسەفە وهۆكارەكانی پێكهێنانی سیستمی فیدڕاڵی

فەلسەفە وهۆكارەكانی پێكهێنانی سیستمی فیدڕاڵی

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)