دوای دەستلەکارکێشانەوەی لە پەرلەمانی عێراق، فراکسیۆنی سەدر بۆ یەکەمجار خۆی کۆکردەوە.
فراکسیۆنی سەدر لە دوای دەستلەکارکێشانەوەیان لە پەرلەمانی عێراق بۆ یهکهمین بار کۆبونەوەی ئەنجامدا.
له ههلژاردنی پێشووی عێراق، رهوتی سهدر براوهی یهکهم بوو، سهدر دهسهلاتێکی زۆری پهیداکرد، له ژیر فشاری ئێران و حهشد ئهو رهوته زۆرینهی عێراق دهنگیان کپکرا.
نووسینگەی موقتەدا سەدر نوێکارییەکانی سەبارەت بە کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە. دەیان ئەندام بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کرد بۆ دامەزراندنی لیژنەکان بۆ پەیوەندیکردن.
کۆبوونەوەکە کە لە نووسینگەی محەمەد سەدر بەڕێوەچوو، ئامانجی دروستکردنی کەناڵی پەیوەندی لەگەڵ جەماوەر بوو. سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی پێشتر باسیان لەوە کردبوو کە هاتنەوەی سەدرییەکان بۆ ناو دیمەنی سیاسی عێراق یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی هێز.
هەواڵەکان دەرکەوتن کە مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە ڕێگەی ناوەندەکانەوە دەستی بۆ سەدر بردووە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەگەری گەڕانەوەی بۆ سیاسەت لە دوای هەڵبژاردنەکانی داهاتوو. ڕۆژی 29ی ئابی 2022، ڕێبەری ڕەوتی سەدر دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە چالاکییە سیاسییەکان ڕاگەیاند. سەرەڕای دەستلەکارکێشانەوەی له نەجەف هەمیشە وەک مەرجەعێک پێگەیەکی بەرچاوی ههیه.