هه‌ڕشه‌ی ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان به ڕژێمی ئێران له‌لایه‌ن تورکیاوه
دوو پەنابەری سیاسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی ڕابردوودا لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەر و بۆ کەمپێکی کاتی گوازرانەوە.
دوو ئاواره‌ی کورد، بە ناوەکانی ڕەشاد محەمەدی تەمەن ٣٤ ساڵ خەڵکی کامیاران و ئەژین فەهمیدە حوسێنی تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی سەوڵاوا ، دوو کوردی چالاکی سیاسیین وه‌ک له میدیاکان بڵاوکراوه‌ته‌وه. دوای ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران، ڕوویان لە وڵاتێکی ئەوروپی کرد، بەڵام لە نزیک سنووری تورکیا دەستگیرکران، له ئێستدا تورکیا هه‌ڕه‌شه و ئەگەر هه‌یه بنێردرێنەوە ئێران. ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ژیانیان بکه‌وێته مەترسییەوە.
ئاوارەکان لە داوای هاوکاریدا داوایان لە چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کردووە، بە هەر ڕێگایەکی پێویست ڕێگری لە ڕادەستکردنەوەیان بکەن.