دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا هۆشداری دایە ئیسرائیل کە وریا بێت لە ململانێکانی لەگەڵ غەززە، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو وڵاتە پاڵپشتی نێودەوڵەتی لەدەست دەدات.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی هایۆمی ئیسرائیلی، ترەمپ کە چاوی لە گەڕانەوەیە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار، جەختی لەسەر گرنگی کۆتایی هێنان بە شەڕی ئیسرائیل لە دژی غەززە کرد. سەرەڕای پشتگیریکردنی لە کردەوە سەربازییەکانی ئیسرائیل، بەڵام ناڕەزایی دەربڕی بەرامبەر وێرانکارییەکانی غەزە و بە نموونهیهکی نەرێنی بۆ کۆمەڵگەی جیهانی ناوزەد کرد.
ترەمپ داوای لە ئیسرائیل کرد بە خێرایی کۆتایی بە ململانێکان بهێنێت و جەختی لەوە کردەوە کە "دەبێت شەڕەکە تەواو بێت". هێرشی ئیسرائیل کە بەهۆی هێرشی بزووتنەوەی حەماسەوە دەستیپێکرد و گیانی هەزار و ٢٠٠ هاوڵاتی ئیسرائیلی لێکەوتەوە، لە ئەنجامدا قوربانییەکی بەرچاوی لە نێو فەلەستینییەکاندا لێکەوتەوە و زیاتر لە ٣٢ هەزار کەس کوژراون و نزیکەی ٧٤ هەزار و ٧٠٠ کەسیش برینداربوون، لەگەڵ وێرانکارییەکی بەرفراوان. ململانێیهکی درێژخایەن کە ئێستا لە ١٧١هەمین ڕۆژیدایە، ٨٥%ی دانیشتوانی غەززەی ناچارکردووە ڕووبەڕووی ئاوارەبوونی ناوخۆیی ببنەوە، ئەمەش بووەتە هۆی کەمیی پێداویستییە سەرەکییەکان بە شێوەیەکی مەترسیدار.