ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

حکومەتی هەرێم: سوکایەتی قبوڵ ناکەین

حکومەتی هەرێم: سوکایەتی قبوڵ ناکەین
Rudaw24

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەوانەی لەدەرەوەی نیەتی پاراستنی قەوارەی دەستوری هەرێم موزایەدە دەکەن ئەگەر راست دەکەن با بفەرموون لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ ئەو بڕە موچەیە خۆیان دابەشی بکەن، چونکە ئێمە سوکایەتی و جیاکاری لەنێوان فەرمانبەران قبووڵ ناکەین.

رۆژی دووشەممە، 18ـی ئاداری 2024، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی دواکەوتنی مووچە بڵاوکردەوە، رایگەیاند، بەغدا تەنیا 59٪ـی مووچەی فەرمانبەرانی ناردووە؛ "نە سووکایەتی قبووڵ دەکەین و نە جیاکاری لەنێوان فەرمانبەرانمان دەکەین" 

 دەشڵێت، "سیاسەتی برسیکردن بە هەموو شێوەیەک رەتدەکەینەوە دژی دەوەستین."

 ناوەڕۆکی راگەیەندراوی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان: سەرەتای دروستبوونی کێشەی مووچە لەهەرێمی کوردستاندا لەوە دەستیپێکرد کە لایەنێکی سەرەکی و پێکهێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای لایەنێکی ئۆپۆزسیۆن کەوتن و ئەوان ڕێنیشاندەری ناحەزانی هەرێمی کوردستان بوون بۆ دروستکردنی فشار بۆ بڕینی موچەی فەرمانبەران.

 لەم کاتەدا وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ ئامادەیە تەنها 59٪ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدات ئەویش دوای یەک مانگ لە دواخستنی، کە مووچەی پێشمەرگە و شەهیدان و بەشێکی زۆری فەرمانبەرانی هەرێمی تێدا نییە، ئەمەش بۆ دروستکردنی فیتنە و جیاکاری و سوکایەتییە بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

 لەم کاتەشدا حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت بەڕێز سەرۆکوەزیران سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەی موچەی هەموو فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە.

ئەوانەی لەدەرەوەی نیەتی نیشتیمانی و پاراستنی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان موزایەدە و قسەی دیکە دەکەن ئەگەر راست دەکەن با بفەرموون لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ ئەو بڕە موچەیە خۆیان دابەشی بکەن، چونکە ئێمە نە سوکایەتی قبووڵ دەکەین و نەجیاکاری لەنێوان فەرمانبەرانمان دەکەین.

 دوپاتیشیدەکەینەوە داکۆکی لەسەرجەم مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەین و پێشێلکردنی مافە دەستورییەکانمان و جیاکاری و سیاسەتی برسیکردن بەهەموو شێوەیەک ڕەتدەکەینەوە دژی دەوەستین.

8 مانگ و 3 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

حکومەتی هەرێم: سوکایەتی قبوڵ ناکەین

حکومەتی هەرێم: سوکایەتی قبوڵ ناکەین

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)