ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

به پێی بازمیدیا، دەیان له سه‌رکرده‌کانی حەشدی شەعبی و بەرەی مقاوەمە لە سلێمانی خۆیان شاردۆته‌وه‌

به پێی بازمیدیا،  دەیان  له سه‌رکرده‌کانی حەشدی شەعبی و بەرەی مقاوەمە لە  سلێمانی خۆیان شاردۆته‌وه‌
ئاماده‌کراو بۆ ڕووداو ٢٤ ، هه‌ندرێن

به پێی هه‌واڵی بازمیدیا، شاری سلێمانی بۆته‌ جێگای داڵده‌دانی سه‌رکرده‌کانی حه‌شدی شه‌عبی و ڕاوێژکارانی سوپای پاسدارانی ئێران.

ڕووداو ٢٤، هه‌واڵێکی بازمێدیا بڵاو ده‌کاته‌وه‌ که ئاماژ‌ه‌یان به خۆشاردنه‌وه‌ی، داڵده‌دانی به‌رپرسانی ڕژێمی ئێران، ڕاوێژکاره‌کانی ڕژێمی ئێران،  به‌رپرسانی حەشدی شەعبی و بەرەی مقاوەم له شاری سلێمانی ده‌‌کات.

بازمێدیا ده‌نووسێ ، "دوای ئەوەی ترسی ئەوەیان هەبوو ببنە نێچیری هێرشەکانی ئەمریکا،دەیان سەرکردەو پلەداری گەورەی حه شدی شەعبی و بەرەی مقاوەمە ڕوویان لەشاری سلێمانی کردوەو داڵدە دراون .    " هه‌روه‌ها نووسراوه‌ "ئەو سەرکردەو پلەدارانەی حەشد کە لەسلێمانی داڵدەدراون زۆرینەیان خێزان و منداڵەکانیشیان لەگەڵدایەو لەچەند پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی شارەکە شوێنیان کراوەتەوە."

هێرشه‌کانی ئه‌‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر بنکه‌کانی سه‌ر به ڕژێمی ئێران له سووریا و عێراق،  ڕه‌خنه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا. به‌شێکی زۆر له ئه‌مه‌ریکیه‌کان چاوه‌ڕێی کاردانه‌وه‌ی خێرا و بێ ئاگادارکردنه‌وه‌ بوون. چوونکه‌ دواکه‌وتنی هێرشه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، بوو به‌ هۆکاری ئه‌وه‌ی ڕاوێژکار و به‌رپرسه‌بالاکانی پشت هێرشه‌کان بۆ سه‌ر بنکه‌ سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، ڕێگه‌ به تاوانباران درا خۆیان بشارنه‌وه‌ و ڕابکه‌ن. تاوانباران توانیان پێش هێرشه‌کان خۆیان بشارنه‌وه‌.  

هه‌روه‌ها ڕاسته‌وخۆ هێرشنه‌کردنه سه‌ر ئێران، ڕه‌خنه‌یه‌کی دیکه‌یه‌ ئاڕاسته‌ی ئیداره‌ی بایدن ده‌کرێ. به‌شێک له سیاسیه‌کانی ئه‌مریکا له‌و باوه‌ڕه‌ن، ڕاسته‌وخۆ ده‌بوو هێرش بۆ ئێران کرابایه‌، له نێوخۆی ئێران  سوپای پاسداران  کرابایه‌ ئامانجی هێرشه‌کان.

10 مانگ و 12 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

به پێی بازمیدیا، دەیان له سه‌رکرده‌کانی حەشدی شەعبی و بەرەی مقاوەمە لە سلێمانی خۆیان شاردۆته‌وه‌

به پێی بازمیدیا، دەیان له سه‌رکرده‌کانی حەشدی شەعبی و بەرەی مقاوەمە لە سلێمانی خۆیان شاردۆته‌وه‌

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)