هێرشی ئهمریکا بۆ سهر بهرژهوهندیهکانی ئێران دهستیپێکرد
سوپای ئەمریکا لە کاردانەوە بە هێرشی پێشووتر بۆ سەر دامەزراوەیەکی سەربازی ئەمریکا لە ئوردن, هێرشی کردە سەر کۆمهڵێ ئامانجی سهر به ڕژێمی ئێران له سووریا و ئێراق.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بنکەکەی لە بەریتانیایە، هێرشەکانی ئەمریکا لە دژی گروپهکانی سهر ئێران له بەشی ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام دراون.
دەوترێت شەش میلیشیای "لایەنگری ئێران" کوژراون.
لە هێرشەکەی ٢٨ی ١ی ئەمەریکا بۆ سەر بنکەی سەربازی تاوەر ٢٢ی ئەمریکا لە نزیک سنووری سوریا سێ سەربازی ئەمریکی کوژران.
ئێران بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ وەک هاوبەشی هێرشەکە ناسێندرا. پاشان جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەمریکا "وەڵام"ی هێرشەکە دەداتەوە.
لە بەیاننامەکەدا جۆ بایدن دەنووسێت. “لەمڕۆوە وەڵامدانەوەمان دەستیپێکرد. لە کات و شوێنی دڵخوازی خۆمان هێرشهکان بەردەوام دەبێت. ئەمریکا بەدوای ململانێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هیچ شوێنێکی دیکەی جیهاندا ناگەڕێت. بەڵام با هەموو ئەوانەی کە ڕەنگە هەوڵی زیانگەیاندن بە ئێمە بدەن ئەمە بزانن: ئەگەر زیان بە ئەمریکییەک بگەیەنن، ئێمە وەڵام دەدەینەوە”.
بەرپرسانی ئەمەریکا بە ڕوونی ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە هێرشەکانی شەوی هەینی لە ڕۆژانی داهاتوو و هەفتە و ڕەنگە تەنانەت چەند مانگی داهاتوودا هێرشەکانی زیاتر بەدوای خۆیدا دەهێنێت.