رۆمانیا و بولگاریا لە یەکیێتی ئۆروپا گەیشتنە رێككەوتن و چوونە ناوچەی شنگن
رۆمانیا و بولگاریا لە یەکیێتی ئۆروپا گەیشتنە رێككەوتن و چوونە ناوچەی شنگن
رۆمانیا و بولگاریا گەیشتنە رێككەوتن و چوونە ناوچەی
شنگنی ئەوروپی تایبەت بە ئازادیی گەشتكردنی ئاسمانی و دەریایی لە مانگی ئاداری ساڵی داهاتووەوە، وەك ئەوەی حكومەتی رۆمانیا بڵاویكردەوە.
مارسیل چۆلاكۆ، سەرۆك وەزیرانی رۆمانیا ڕایگەیاند، رۆمانیا پاش ١٣ ساڵ دەچێتە ناوچەی شنگن، لەم بارەیەوە گەیشتینە رێككەوتنی سیاسی.
وەزارەتی ناوخۆی رۆمانیا لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، گەیشتوونەتە "ڕێككەوتنی سیاسی" لەنێوان هەرسێ وڵاتدا دەربارەی فراوانكردنی ناوچەكە تا "سنوورە ئاسمانی و دەریاییەكان"ی رۆمانیا و بولگاریاش بگرێتەوە لە ئاداری ساڵی ٢٠٢٤ەوە.
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو