ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

لەسایەی دوو حزبی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستان ئازادی ڕادەربڕین لەژێر هەڕەشەدایە .

لەسایەی دوو حزبی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستان ئازادی ڕادەربڕین لەژێر هەڕەشەدایە .
دونیا عەزیز حەمە

لەسایەی دوو حزبی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستان ئازادی ڕادەربڕین لەژێر هەڕەشەدایە .

لەسایەی دوو حزبی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستان ئازادی ڕادەربڕین لەژێر هەڕەشەدایە .

 

کاردانەوەو ناڕەزای نێودەوڵەتی دژی دەسگیرکردنی ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانانی هەرێمی کوردستان

 

دەستگیرکردن ئاشکراو بە  ئارەزووی خۆیان و

بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ئاماژەی بەوە کردوە کە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بێوچان سەرکوتکردنی ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی ناڕەزایەتییان کردووە .

کە مافی ئازادی ڕادەربڕینیان بەکاردەهێنن، لەوانەش بە دەستگیرکردنیان بە ئارەزووی خۆیان و بێسەروشوێنکردنیان بە زۆرەملێ. سەرکوتکردنەکە بەئاشکراو بە بێ گوێدانە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و جاڕنامە نێودەوڵەتیەکان کە لە مانگی ئازاری ٢٠٢٠ دەستیپێکرد، دوای ئەوەی لە مانگی ئابی ٢٠٢٠ ناڕەزایەتییەکی بەرفراوان سەریهەڵدا و داوای کۆتاییهێنان بە گەندەڵی و باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتیەکانیان  دەکرد،هەربەپێی  بە دواداچوونی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: "لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان لە هەوڵەکانیاندا بۆ بێدەنگکردنی دەنگی ڕەخنەگران، هەڵمەتێکی ترسناکی سەرکوتکردنیان دەستپێکردووە". چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانیان دەستگیرکرد، بە تۆمەتی ساختە لە دادگاییکردنی نادادپەروەرانەدا دادگاییکردنیان، وە ئاماژەش بەوەکراوە کە ئەندامانی خێزانەکەیان کە زانیارییان لەسەر بارودۆخی ئازیزانیان پێنەدراوە، لە هەراسانکردن و ترساندنیان”بەردەوامن

دەشڵێت: “دەبێت دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی عێراق کۆتایی بە هەڵمەتی سەرکوت بێنن و دەستبەجێ هەموو ئەوانەی بە ئارەزووی خۆیان دەستبەسەر کراون ئازاد بکرێن. هەروەها دەبێت دەسەڵاتداران لە بەکارهێنانی یاسای ناڕوون و تەموومژاوی بەر فراوان بۆ سنووردارکردنی مافی ئازادی ڕادەربڕین و گردبوونەوەی ئاشتیانە خۆیان بپارێزن”.بۆیە جێگەی ئاماژەیە کە

لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان لە هەوڵەکانیان بۆ بێدەنگکردنی ڕەخنەگران، هەڵمەتێکی ترسناکی سەرکوتکردنیان دەستپێکردووە.

بەپێیی بەدواداچوونەکان بۆ دۆسیەی زیاترلە 14 کەسی خەڵکی بادینان، لە پارێزگای دۆهۆک، کە بە ئارەزووی خۆیان لە نێوان مانگی ئازار تا تشرینی یەکەمی 2020، لەلایەن ئاسایش (دەزگای ئەمنی و هەواڵگری حکومەتی هەرێمی کوردستان) و هێزەکانی بارستین (شانەی هەواڵگری حزبەکەکان) دەستگیر کران.بە تۆماتی ناڕاست و جۆراوجۆر کەتەنها پێوەندی بە بەشداریکردنیان لە ناڕەزایەتییەکان، ڕەخنەگرتنیان لە دەسەڵاتە ناوخۆییەکان، یان کاری ڕۆژنامەوانییان. کردوەو تەنها داوای مافی سەرەتایی خۆیان کردبوو بە ڵام بە داخاوە کە دواجار هەر هەموویان تا پێنج مانگ بەبێ دادگایی کردنی عادیلانە  ڕاگیرابوون و لانیکەم شەش کەسیان بۆ ماوەی سێ مانگ بە زۆر بێسەروشوێن کران. هەشت کەسیان ئیدعایان کردووە کە لەکاتی دەستبەسەرکردندا تووشی ئەشکەنجەدان یان مامەڵەی خراپی دیکە بوون. لە 16ی شوباتی 2021، پێنج کەسیان بە پشتبەستن بە "دانپێدانان" کە لە ژێر زەبری هێز لێیان دەرهێنرابوو، سزای شەش ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێندرا.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەگەڵ دەستگیرکراوانی پێشوو، پارێزەران، چالاکوانانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسان قسەی کردووە و سەیری بەڵگەنامەکانی دادگای کردووە. بەکارهێنانی سێ یاسای بۆ گرتن و دادگاییکردنی ئەو چالاکوانانە بەڵگەدار کردووە: یاسای ژمارە ٢١ی ئاسایشی نیشتمانی، یاسای ناوزڕاندن و یاسای ڕێگریکردن لە خراپ بەکارهێنانی ئامێری پەیوەندییەکان، کە هەموویان پێناسەی ناڕوون و زۆر فراوانیان بۆ تاوانەکان لەخۆگرتووە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان دانپێدانانیان بەزۆرەملێ و ئاشکەنجە پێکراوە.

تەنها لە پارێزگای دۆهوک، هێزە ئەمنییەکانی کورد لە نێوان مانگی ئازاری ٢٠٢٠ تا نیسانی ٢٠٢١ زیاتر لە ١٠٠ کەسیان دەستگیرکرد، دواتر زۆربەیان ئازادکران، بەڵام لانیکەم ٣٠ کەس لە دەستبەسەریدا ماون، لەنێویاندا ئەو پێنج چالاکوان و ڕۆژنامەنووسە کە لە سەرەتادا سزایان بەسەردا سەپێندرابوو.وە بە داخەوە کە دەسەڵات دارانی هەرێمی کوردستان تەنها شتێک شانازی پێوە دەکەن ئەویش ئەوەیە کە دەڵێن هەرێمی کوردستان ئارامەو هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ژیانیان شاهانەیە لەچاو پارێزگاکانی تری عێراق .

بەڵام من پێم سەیرە کە یان خۆیان گێل ئەکەن یان ئەوەتا بێ ئاگان لەوەی کە هەموو ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی و هەموو خەڵکی هەرێم و عێراق و جیهان دەزانن کە لە هەرێمی کوردستان چی ئەگوزەرێت و خەڵ چۆن بە ڕۆژی ڕووناک ئەکوژرێت و بێسەروشوێن ئەکرێت  و ڕۆژنامە نووس ئەکوژرێت کە تەنها قسەی حەق ئەکات . لە ڕاستیا من بەس ئامۆژگارییم بۆ ئەو مەسولە نامەسولانە ئەوەیەکە با ئاگایان لە خەڵکی خۆیان بێت و ئیتر بەسە زڵمو زۆرو ترساندن و تۆقاندنی خەڵک . وە ئەوەشیان بە بیردێنمەوە کە دەسەڵات دارانی هەرێمی کوردستان هیچیان لە لەدەڵات دارانی بەهاری عەرەبی زیاتر نیە بۆیە دڵنیابن کە تاسەر بۆتان ناچێتەسەر

 

نووسینی دونیا عەزیز حەمە

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو

11 مانگ و 21 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لەسایەی دوو حزبی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستان ئازادی ڕادەربڕین لەژێر هەڕەشەدایە .

لەسایەی دوو حزبی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستان ئازادی ڕادەربڕین لەژێر هەڕەشەدایە .

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)